چه‌ند شه‌ڕوپێكدادانێكی سه‌خت له نێوان رژێمی سوریا و تووندڕه‌واندا بوونه‌ته‌هۆی كوشتنی 83 چه‌كدار له باكوری خۆرئاوای وڵاته‌كه، ئاژانسی فرانس پرێس هه‌ینی (7 حوزه‌یران) رایگه‌یاند.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه شه‌ڕوپێكدادانه‌كانی ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی ئیدلیب له پێنجشه‌ممه‌وه بوونه‌هۆی كوشتنی 44 چه‌كداری لایه‌نگری رژێم و 39 چه‌كداری تووندڕه‌وان و ئه‌ندامانی گروپه چه‌كداره‌كانی دیكه.
تووندڕه‌وان پێنجشه‌ممه هێرشێكیان ئه‌نجامدا بۆ سه‌ر هێزه‌كانی رژێم، ئه‌مه‌ش دوای پێشڕه‌وییه‌كانی رژێم دێت له ناوچه‌كه‌دا.
هێرشه خوێناوییه‌كه‌ی ناوچه‌یه‌كی باكوری پارێزگای حه‌ما له ناوه‌ندی زیادبوونی تووندوتیژییه‌كاندا ئه‌نجامدرا له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ته‌حریر شامدا.
رژێمی سوریا و روسیا له كۆتاییه‌كانی نیسانه‌وه چه‌ندین هێرشی خوێناویی ئاسمانی و موشه‌كییان بۆ سه‌ر ناوچه‌كه ئه‌نجامداوه، شه‌ڕوپێكدادانیش له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌كه له نێوان چه‌كداراندا روویداوه.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه هێرشه‌كه‌ی ته‌حریر شام و گروپه تووندڕه‌وه هاوپه‌یمانه‌كانی دیكه‌ی پێنجشه‌ممه بۆ سه‌ر گوندی جیبین دوای پێشڕه‌وه‌ییه‌كانی رژێم هات له‌م هه‌فتانه‌ی دواییدا.
سه‌رۆكی روانگه‌كه، رامی عه‌بدولڕه‌حمان وتی هاوپه‌یمانییه تووندڕه‌وه‌كه ده‌ستیگرت به‌سه‌ر چه‌ند گردێكی ستراتیژیدا له هێرشه پێچه‌وانه‌كه‌یدا.
روانگه‌كه رایگه‌یاند كه له‌هه‌مانكاتدا، هێرشه ئاسمانییه‌كانی رژێم ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی ئیدلیب و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ریان له پێنجشه‌ممه‌دا بۆردومانكرد، له‌كاتێكدا شه‌ڕوپێكدادانه‌كان تووندتر بوون.
به‌گوێره‌ی روانگه‌كه، مه‌ده‌نییه‌ك له بۆردومانه‌كه‌دا كوژرا.