سه‌رۆكی ئه‌ركی ناتۆ له عێراق پێنجشه‌ممه (6 حوزه‌یران) پێداگریی كرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی زیادبوونی بارگرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران نه‌بوونه‌ته هۆی په‌كخستنی كاره‌كانی هاوپه‌یمانان له وڵاته‌كه‌دا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
واشنتۆن فه‌رمانی به‌جێهێشتنی كارمه‌نده ناپێویسته‌كانی ده‌ركرد له باڵیۆزخانه‌كه‌ی له به‌غدا به‌هۆی ده‌نگۆی زیادبوونی هه‌ڕه‌شه‌كانی میلیشیا عێراقییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به ئێرانه‌وه، له‌كاتێكدا ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌ندا مهشقپێكردنهكانیان راگرت.
به‌ڵام فه‌ریق ئه‌وه‌لی كه‌نه‌دی، دانی فۆرتین، كه سه‌رپه‌رشتی ئه‌ركی راهێنان و راوێژكاریی 500 ئه‌ندامیی ناتۆ ده‌كات له عێراق، وتی هێزه‌كانی هه‌ڕه‌شه‌كه‌یان "به‌پێی پێویست كه‌مكردۆته‌وه" و توانیویانه به‌رده‌وامبن له كاركردن.
فۆرتین له باره‌گای سه‌ره‌كی ناتۆ له برۆكسل به رۆژنامه‌وانانی وت: "هیچ گومانێك نییه كه هێشتا مه‌ترسی هه‌یه و وه‌ك ئه‌وه‌ی له میدیاشدا باسی لێوه‌كرا له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا مه‌ترسییه‌كی جددی هه‌بوو، ئه‌وه‌ش بووه‌هۆی جێی نیگه‌رانی بۆ ئه‌مریكا و ئێمه هه‌موومان."
"ئێمه رێوشوێنی پاراستنی هێزه‌كانمان هه‌یه بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی وریاین، په‌یمان پێنابردرێت، شته‌كان ده‌گۆڕین، به‌ڵام به‌رده‌وامده‌بین له چالاكییه‌كانمان. هه‌ر بۆیه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌مه كاریگه‌ریی نه‌بووه بۆ سه‌ر چالاكییه راوێژكاری و مهشقپێكردنهكانمان."
ئه‌ركی ناتۆ ئامانجێتی هێزه ناوخۆییه‌كانی عێراق مهشقپێبكات و ناوه‌نده په‌روه‌رده‌ییه سه‌ربازییه‌كان په‌ره‌پێبدات له پێناوی رێگریكردن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی 2014، كاتێك "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) چه‌ندین ناوچه‌ی گه‌وره‌ی عێراق و سوریای كۆنترۆڵكرد.
فۆرتین وتی ئامانجه‌كه بۆ دروستكردنی سیستمێكی "خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری" هێز و راهێنانه له عێراق. وتیشی هیواداره ئه‌مه له سێ بۆ چوار ساڵی داهاتوودا به‌دیبێت.