دوو ژن و شه‌ش منداڵی ئه‌مریكی سه‌ر به خێزانه تۆمه‌تباركراوه‌كانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) چوارشه‌ممه (5 حوزه‌یران) نێردرانه‌وه بۆ ئه‌مریكا له دواهه‌مین گواستنه‌وه‌دا له كه‌مپێكی قه‌ره‌باڵخ له سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
ئه‌م بڕیاره به‌شێكه له هه‌وڵێكی خۆبه‌ڕێوبه‌ریی كوردی له باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی دانیشتوانی حۆل، كه به‌ته‌واوی پڕبووه له نزیكه‌ی 74,000 كه‌س له زیاتر له 40 وڵاته‌وه.
ئه‌مه دوای ئه‌وه دێت كه نه‌رویج دووشه‌ممه پێنج منداڵی بێدایكوباوكی هه‌مان كه‌مپی وه‌رگرته‌وه و به‌رپرسانی كوردیش ده‌ستیانكردووه به ناردنه‌وه‌ی سه‌دان ژن و منداڵی سوری بۆ سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان وه‌ك به‌شێك له هه‌وڵێكی فروانتر بۆ چۆڵكردنی حۆل له دانیشتوانه سورییه‌كانی.
ئوزه‌به‌كستان رایگه‌یاند كه هه‌فته‌ی رابردوو زیاتر له 100 هاوڵاتی ئوزبه‌كی له سوریاوه وه‌رگرتۆته‌وه.
وته‌بێژ كه‌مال عاكیف له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه ناردنه‌وه‌كه‌ی چوارشه‌ممه "له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی ئه‌مریكا و به‌پێی... ویستی ئازادانه‌ی هاوڵاتییه ئه‌مریكییه‌كان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ وڵاته‌كه‌یان به‌بێ هیچ گوشارێك یان ناچاركردن،" ئه‌نجامدرا.
عاكیف به ئاژانسی فرانس پرێسی وت كه هه‌شت له‌وانه "خێزانی داعش" بوون و له حۆل ده‌مانه‌وه، كه تۆمه‌تبارانی داعش و خێزانه‌كانیان، له‌گه‌ڵ چه‌ندین مه‌ده‌نی ئاسایی كه له ماڵه‌كانی خۆیان ئاواره‌بوون، لێی نیشته‌جێن.
له واشنتۆن، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه پشتڕاستیكرده‌وه كه ئه‌مریكا "به سه‌لامه‌تی" چه‌ند هاوڵاتییه‌كی "وه‌رگرته‌وه" كه چه‌ندین منداڵی كه‌مته‌مه‌نیان له‌نێودایه و سه‌رپه‌رشتی ناردنه‌وه‌كه‌یان كردووه.