چوار سه‌ربازی عێراقی كوژران و چواری دیكه‌ش برینداربوون له شهڕوپێكداداندا له‌گه‌ڵ چه‌كداران له باكوری به‌غدا، وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق سێشه‌ممه (4 حوزه‌یران) له به‌یاننامه‌كه‌یدا رایگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه: "هێزه ئه‌منییه‌كان به‌ره‌به‌یانی سێشه‌ممه ئۆپه‌راسیۆنێكیان ئه‌نجامدا بۆ گه‌ڕان به‌دوای تیرۆریستان‌دا له تارمییه، باكوری به‌غدا."
به‌یاننامه‌كه رایگه‌یاند: "تیرۆریستان تهقهمنییهكی ده‌ستكردیان ته‌قانده‌وه كه ئۆتۆمبێلێكی لیوای 9ی سوپای عێراقی كرده ئامانج."
له‌كاتی كشانه‌وه‌دا، له باخه‌كانی نزیكه‌وه ته‌قه له هێزه‌كانی عێراق كرا و ئه‌مه‌ش وایكرد ئه‌وان وه‌ڵامی بده‌نه‌وه.
به‌یاننامه‌كه رایگه‌یاند كه سێ چه‌كدار له شه‌ڕوپێكدادانه‌كاندا كوژران.