ناوچه‌ی سه‌وز له ناوه‌ندی به‌غدادا، كه له‌ژێر چاودێرییه‌كی تووندی ئه‌منیدایه، سێشه‌ممه (4 حوزه‌یران) به‌ته‌واوی كرایه‌وه دوای به‌ره‌وپێشچوونی بارودۆخی ئه‌منی له ته‌واوی وڵاته‌كه‌دا، حكومه‌تی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه: "شه‌قامه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وز له ئێستاوه به به‌رده‌وامی كراوه‌ن."
له 2003ه‌وه، چوونه‌ژووره‌وه‌ی زۆرینه‌ی عێراقییه‌كان بۆ ناوچه‌ی سه‌وز قه‌ده‌غه‌بوو.
حكومه‌ت رایگه‌یاند كه ته‌واوی به‌ربه‌سته كۆنكرێتییه‌كان لابراون و ناوچه‌كه ئێستا كراوه‌یه بۆ پیاده‌ڕه‌وان و شۆفێران، هاوشێوه‌ی ته‌واوی پایته‌خت.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، نۆ شه‌قامی ناوچه‌ی سه‌وز، له‌نێویاندا شه‌قامه‌كانی ته‌شریع و وه‌زاره‌تی دیفاع، كراونه‌ته‌وه. به‌یاننامه‌كه راشیگه‌یاند كه هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌و شه‌قامانه ده‌پارێزن.