بۆردومانه‌كانی دووشه‌ممه (3 حوزه‌یران)ی رژێمی سوریا بۆ سه‌ر ئیدلیب شه‌ش مه‌ده‌نییان كوشت له باكوری خۆرئاوای سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، بۆردومانی دیمه‌شق و مۆسكۆی هاوپه‌یمانی بۆ سه‌ر پارێزگای ئیدلیب و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری، زیاتر له 300 كه‌سیان له كۆتاییه‌كانی نیسانه‌وه كوشتووه.
به‌گوێره‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، بۆردومانه‌كه ته‌نها له ئایاردا بووه‌ته هۆی ئاواره‌كردنی نزیكه‌ی 270,000 كه‌س.
روسیا دووشه‌ممه به‌یاننامه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی بلۆككرد كه تێیدا ره‌خنه‌ی له هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كانی سوریا گرت له ناوچه‌ی ئیدلیب.
تووندوتیژییه‌كانی ئیدلیب و ده‌وروبه‌ری، سه‌رباری ئه‌وه‌ی له ئه‌یلولدا په‌یماننامه له نێوان روسیا و توركیادا واژۆكرا، ترسی روودانی كاره‌ساتێكی مرۆیی زیادكردووه كه تا ئێستا له شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی سوریادا نه‌بینراوه، كه زیاتر له 370,000 كه‌س به‌هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
كۆشكی كرێملین دووشه‌ممه پێداگریكرد كه سوپای روسیا ته‌نها "تیرۆریستان"ی له ناوچه‌ی ئیدلیبی سوریا كردۆته ئامانج، كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی تووندڕه‌وی ته‌حریر شامه‌وه كۆنتڕۆڵكردووه.
روانگه‌كه رایگه‌یاند كه لانیكه‌م چوار مه‌ده‌نی له هێرشه‌كانی رژێمدا بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی مه‌عه‌ره‌ت نو‌عمان كوژران.
به‌گوێره‌ی روانگه‌كه، مهدهنییهكی تریش له نزیك شارۆچكه‌ی حه‌یش كوژرا، له‌كاتێكدا شه‌شی تر به‌هۆی هێرشی موشهكییهوه بۆ سه‌ر گوندێكی ده‌وروبه‌ری پارێزگای حه‌ما كوژران.
رێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ دووشه‌ممه رژێمی سوریا و روسیای تاوانباركرد به "به‌كارهێنانی چه‌ندین چه‌ك كه له جیهاندا قه‌ده‌غه‌كراون، له چه‌ندین هێرشی نایاساییدا بۆ سه‌ر مه‌ده‌نییه‌كان له باكوری خۆرئاوای سوریا له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی دواییدا."
رێكخراوه‌كه رایگه‌یاند كه ئه‌وان "چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی سوتێنه‌ری قه‌ده‌غه‌كراویان به‌كارهێناوه... له‌گه‌ڵ چهنهدین ته‌قه‌مه‌نی كه له ئاسمانه‌وه فڕێده‌درێن و ناوچه‌یه‌كی فراوان ده‌گرنه‌وه، له‌نێویاندا 'بۆمبی به‌رمیلی'."
به‌گوێره‌ی نوسینگه‌ی مرۆیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له دواهه‌مین تووندوتیژیدا 24 ناوه‌ندی ته‌ندروستی و 35 قوتابخانه كراونه‌ته ئامانج.