هێزێكی هاوبه‌شی ئه‌منی ئه‌ندامانی شانه‌یه‌كی تیرۆریستییان ده‌ستگیركرد كه پلانی چه‌ند هێرشێكیان هه‌بوو له سێ پارێزگای عێراق، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق دووشه‌ممه (3 حوزه‌یران) رایگه‌یاند.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان له پارێزگاكانی موسڵ و سه‌ڵاحه‌دین و كه‌ركوك، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه تایبه‌ته‌كانی ئاژانسی دژه‌تیرۆریزم ئه‌ندامانی شانه‌یه‌كی تیرۆریستیی به‌رفراوانیان ده‌ستگیركرد كه پلانی چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستییان هه‌بوو بۆ كردنه ئامانجی سه‌لامه‌تی و ئارامیی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی."
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌شێكه له‌و هه‌وڵه هه‌واڵگرییانه‌ی كه له رۆژانی رابردوودا ئه‌نجامدران بۆ له‌ناوبردنی شانه نوستووه‌كانی "ده‌وڵه‌تی ئسلامی" (داعش).