نزیكه‌ی 800 ژن و منداڵی سوری دوشه‌ممه (3 حوزه‌یران) دهستیانكرده به‌جێهێشتنی كه‌مپی حۆل كه له ژێرده‌سه‌ڵاتی كورده‌كاندایه له پارێزگای حه‌سه‌كه‌ی باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا و ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ شارۆچكه‌كانیان له پارێزگای ره‌ققه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
لانیكه‌م 17 پاس بینراون كه ناوچه‌كه به‌جێده‌هێڵن له یه‌كه‌مین زنجیره‌ی گواستنه‌وه‌كاندا له كه‌مپه جهنجاڵهكه، كه شوێنی نزیكه‌ی 74,000 كه‌سه.
به‌رپرسانی كورد له باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا یه‌كشه‌ممه رایانگه‌یاند كه پلانیان داڕشتووه 800 ژن و منداڵ، كه كه‌سوكاری چه‌كدارانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یشیان له‌نێودایه، راده‌ستی خێزانه‌كانیان بكه‌نه‌وه.
به‌گوێره‌ی عه‌بد مهحباچ، هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی تایبه‌تی خۆبه‌ڕێوبه‌ری كورد، ئه‌و كه‌سانه له‌سه‌ر داواكاریی خێڵه ناوخۆییه عه‌ره‌به‌كان "ده‌برێنه‌وه لای كه‌سوكاریان".
ئه‌م بڕیاره دوای رێكه‌وتنێكی نێوان ئیداره‌ی كورد و سه‌ركرده‌ی خێڵه عه‌ره‌به‌كان هات كه له میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له شارۆچكه‌ی عه‌ین عیسا له مانگی رابردوو واژۆكرا.
ناوبراو وتی ئه‌مه ده‌بێته یه‌كه‌مین كۆمه‌ڵه له شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی ئازادكردن كه ئامانجێتی كه‌مپی حۆل له دانیشتوانه سورییه‌كان بهتاڵبكات و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت كۆمه‌ڵه‌ی دواتر دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان بگوازرێنه‌وه.
له‌م چه‌ند مانگه‌ی رابردوودا، هه‌زاران ژن و منداڵی چه‌كدارانی داعش خراونه‌ته كه‌مپی حۆله‌وه له زنجیره‌یه‌ك گوندی سوریاوه كه ده‌كه‌ونه باشوری كه‌مپه‌كه.
ژماره‌كه‌یان سه‌رئێشه‌یه‌كی زۆری بۆ نیمچه-خۆبه‌ڕێوبه‌رییه كوردییه‌كه دروستكردووه و نیگه‌رانیی ئه‌وه‌شی دروستكردووه كه كه‌مپه‌كه وه‌ك به‌رمیلێكی بچووكی پاوده‌ری تازه‌ی تووندڕه‌وانی ده‌ربكه‌وێت.
مهحباچ وتی كه گروپه‌كه‌ی دووشه‌ممه پێكدێت له دانیشتوانی شاری ره‌ققه و شارۆچكه‌ی ته‌بقه‌ی ده‌وروبه‌ر.
وتیشی ئه‌وانه‌ی گومانلێكراون به هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه له‌ژێر چاودێریی خێڵه ناوخۆییه عه‌ره‌به‌كاندا ده‌مێننه‌وه، كه خۆیان گه‌ره‌نتیی ئه‌وه‌یان داوه.
وته‌بێژ كه‌مال عاكیف له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی له حاڵه‌تێكی تردا، ئیداره‌ی كوردی له باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا دووشه‌ممه پێنج منداڵی بێ دایكوباوكی له خێزانه‌كانی داعش راده‌ستی به‌رپرسانی نه‌رویجی كرده‌وه.