زنجیره‌یه‌ك تووندوتیژی له باكوری خۆرئاوای سوریا بوونه‌ته هۆی كوشتنی 948 كه‌س له مانگێكدا، نزیكه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر سێی قوربانییه‌كان مه‌ده‌نین، ئاژانسی فرانس پرێس هه‌ینی (31 ئایار) رایگه‌یاند.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه له 30 نیسانه‌وه، هێرشه‌كانی رژێمی سوریا و روسیا 288 مه‌ده‌نییان كوشتووه، له‌نێویاندا 67 منداڵ.
روانگه‌كه رایگه‌یاند كه موشه‌كی تووندڕه‌وه‌كان له ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی رژێم 22 مه‌ده‌نی تریان كوشتووه، له‌نێویاندا 10 منداڵ.
بۆردومان و شه‌ڕوپێكدادانه‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌رێمی ئیدلیب، كه زۆربه‌ی زۆری له‌لایه‌ن ته‌حریر شامه‌وه كۆنترۆڵكراوه، بوونه‌ته‌هۆی كوشتنی 369 له چه‌كداره تووندڕه‌وه‌كان و هاوپه‌یمانه‌كانیان، هه‌روه‌ها 269 چه‌كداریش له به‌ره‌ی رژێمی سوریا كوژراون.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایده‌گه‌یێنێت كه نزیكه‌ی 270,000 كه‌س به‌هۆی شه‌ڕه‌كه‌وه بێسه‌روشوێن بوون له كۆتاییه‌كانی نیسانه‌وه و رێكخراوه مرۆییه‌كانیش له هه‌ندێك ناوچه كاره‌كانیان پێڕاگیراوه.