كچێكی ئێزیدی كه له‌لایه‌ن "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه ده‌ستگیركرابوو، له‌مدواییه‌دا له پارێزگای ئه‌نبار له عێراق ئازادكرا، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی عێراق پێنجشه‌ممه (30 ئایار) رایگه‌یاند.
فه‌رمانده‌ییه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "هێزێكی سه‌ر به ئاژانسی هه‌واڵگریی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كچێكی رفێنراوی ئێزیدی ئازادكرد كه له حه‌شارگه‌یه‌كی داعشدا له بیابانی ئه‌نبار به‌ندكرابوو."
به‌یاننامه‌كه رایگه‌یاند: "هێزه ئه‌منییه‌كان پێشتر هێرشێكی كتوپڕیان كرده سه‌ر حه‌شارگه‌كه و حه‌وت تیرۆریستیان كوشت." راشیگه‌یاند كه "ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌گوێره‌ی زانیاریی هه‌واڵگریی دروستی به‌ڕێوبه‌رێتی هه‌واڵگریی پۆلیسی فیدراڵی ئه‌نجامدرا".