به‌رپرسانی كورد له باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا چوارشه‌ممه (29 ئایار) 148 ژن و منداڵی په‌یوه‌ندیدار به "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی"(داعش)یان راده‌ستی دیپلۆماتكارانی وڵاتی ئوزبه‌كستان كرده‌وه بۆ گواستنه‌وه‌یان، به‌رپرسان رایانگه‌یاند.
تا ئێستا، زیاتر له 300 ئوزبه‌كی بڕیاره بنێردرێنه‌وه وڵاته‌كه‌ی خۆیان، له‌كاتێكدا كورده‌كان ده‌یانه‌وێت ئه‌و هه‌زاران تووندڕه‌وه بگه‌ڕێننه‌وه كه له دوای شكستی داعش له كه‌مپه‌كاندا گیریانخواردووه.
ده‌وترێت سه‌دان ئوزبه‌كی چوونه‌ته‌نێو ریزی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی له عێراق و سوریا شه‌ڕده‌كه‌ن، له‌وانه داعش.
چه‌كداره تۆمه‌تباره‌كانی داعشی وڵاته‌كه كه خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌دا یان له كاتی هه‌ڵاتنیاندا له دواهه‌مین مۆڵگه‌ی تووندڕه‌وه‌كان ده‌ستگیركران، تا ئێستا له به‌ندیخانه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی كورده‌كاندان.
په‌یامنێرێكی ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند كه ژن و منداڵه‌كان چوارشه‌ممه به چه‌ندین پاسی سپیی گه‌وره‌وه گه‌یشتنه شاری قامیشلی.
عاكێف وتی گروپه‌كه، كه له‌نێویاندا نزیكه‌ی 90 منداڵ هه‌ن، به فڕۆكه ده‌بردرێن بۆ بنكه‌ی سه‌ربازیی ئاسمانیی روسیا له سوریا، له‌وێشه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ ئوزبه‌كستان.
ناوبراو وتی دووه‌مین گروپی ژنان و منداڵان له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌نێردرێن.