دواهه‌مین زنجیره بۆردومانه‌كانی رژێم له باكوری خۆرئاوای سوریا لانیكه‌م 13 مه‌ده‌نییان كوشت چوارشه‌ممه (29 ئایار)، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا، هێرشه ئاسمانییه‌كان، كه هه‌ندێكیان بۆمبی به‌رمیلیی كوشنده‌یان تێدا به‌كارده‌هێنرێت، له‌گه‌ڵ تۆپبارانه‌كانی فڕۆكه‌كانی رژێم و روسیابوونهتههۆی كوشتنی چه‌ندین مه‌ده‌نی.
لانیكه‌م 27 مه‌ده‌نی -- له‌نێویاندا نزیكه‌ی نۆ منداڵ -- سێشه‌ممه له بارودۆخێكی هاوشێوه‌دا كوژران، ئه‌مه‌ش به‌رزترین رێژه‌ی تۆماری كوژراوانه له ناوچه‌كه‌دا له‌وكاته‌وه‌ی رژێم له كۆتاییه‌كانی نیساندا هێرشه‌كانی زیادكرد.
به‌گوێره‌ی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، حه‌وت له قوربانییه‌كانی چوارشه‌ممه له هێرشێكی كتوپڕی ئاسمانی‌دا بۆسه‌ر گوندی سه‌رجه، كوژران.
گوندی سه‌رجه ده‌كه‌وێته پارێزگای ئیدلیب، كه زۆربه‌ی ناوچه‌كانی له‌لایه‌ن ته‌حریر شامه‌وه كۆنترۆڵكراوهن.
به‌ڕێوبه‌ری روانگه‌كه، رامی عه‌بدوڵڕه‌حمان وتی سێ له قوربانییه‌كان باوكێك و دوو منداڵ بوون، خه‌ڵكی گوندی باره بوون.
ناوبراو وتی: "بۆردومانه‌كه‌ی رژێم و سوریا به‌چڕی له چه‌ندین ناوچه به‌رده‌وامده‌بێت. هێرشه ئاسمانییه‌كانی روسیا زیاتر خان شه‌یخون ده‌كه‌نه ئامانج، به‌ڵام تا ئێستا هیچ زیانێكی گیانییان نه‌خستۆته‌وه."
به‌گوێره‌ی روانگه‌كه، رێژه‌ی كوژرانی مه‌ده‌نییه‌كان له‌ناو ئیدلیب و له ده‌وروبه‌ری له چه‌ند رۆژی پێشوودا به‌رزبۆته‌وه و گه‌یشتۆته زیاتر له 270 مه‌ده‌نی له مانگی رابردوودا.
له‌و گوندانه‌ی كراونه‌ته ئامانجی هێرشه‌كانی رژێم، شۆفڵه‌كان گۆڕههڵدهكهنن و مه‌ده‌نییه‌كانیش به وریاییه‌وه مردووه‌كان ده‌نێژن بۆئه‌وه‌ی رێگریبكه‌ن له بوونه ئامانجی هێرشی دیكه‌ی ئاسمانی.