پۆلیسی هۆڵه‌ندا سێشه‌ممه (21 ئایار) په‌نابه‌رێكی سوریی ده‌ستگیركرد كه تۆمه‌تباركراوه به ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ وه‌ك فه‌رمانده‌یه‌ك له به‌ره‌ی نوسره، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
به‌ره‌ی نوسره ئێستا كرۆكی ته‌حریر شام پێكده‌هێنێت، كه هاوپه‌یمانییه‌كی توونده‌ڕه‌وه له سوریا.
داواكارێكی فیدراڵی وتی ئه‌بو خودێر، 47 ساڵ، كه ته‌نها به نازناوه سه‌ربازیه‌كه‌ی ناسێنرا، له كاپێله له باشوری خۆرئاوای هۆڵه‌ندا ده‌ستگیركرا.
داواكاره‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "ئه‌م پیاوه تۆمه‌تباره به به‌شداریكردن له شه‌ڕی چه‌كداریدا وه‌كو فه‌رمانده‌ی كه‌تیبه‌یه‌كی تیرۆریستیی به‌ره‌ی نوسره."
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، ئه‌بو خودێر ده‌ستگیركرا "به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ و تاوانی تیرۆریستی له سوریا" و پێشتریش له كه‌تیبه‌یه‌كدا به‌ناوی غروبه موحه‌سه‌ن شه‌ڕیكردووه.
به‌یاننامه‌كه رایگه‌یاند كه ئه‌بو خودێر له 2014ه‌وه له هۆڵه‌ندا ده‌ژی و ئه‌وكات مۆڵه‌تێكی په‌نابه‌ریی كاتی وه‌رگرتووه.
به‌یاننامه راشیگه‌یاند كه پۆلیس ماڵی تۆمه‌تباره‌كه‌ی پشكنیووه و ده‌ستیگرتووه به‌سه‌ر چه‌ند دۆكیومێنتێك و كۆمپیوته‌رێك و مۆبایلێكدا. راشیگه‌یاند كه بڕیاربوو هه‌ینی له به‌رده‌م دادگادا ئاماده‌بێت.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه تۆمه‌تباره‌كه به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پۆلیسی ئه‌ڵمانی ده‌ستگیركرا، كه تێیدا شه‌ش ماڵی ئه‌ندامه تۆمه‌تباره‌كانی سه‌ر به هه‌مان كه‌تیبه هێرشیان كرایه سه‌ر.
داواكاره هۆڵه‌ندییه‌كه وتی پۆلیسی ئه‌ڵمانی "شایه‌تیی شایه‌تحاڵانی له دژی تۆمه‌تباره‌كه خسته‌ڕوو."