رژێمی سوریا دهستگیركردنێكی هه‌ڕه‌مه‌كییانه‌ی چالاكوانانی پێشووی ناوچه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ده‌ستپێكردووه كه خۆیان به‌ده‌سته‌وه دابوو به‌گوێره‌ی ئه‌و رێكه‌وتننامانه‌ی روسیا نێوه‌ندگیریی كردبوون، رێكخراوی چاودێریی مافه‌كانی مرۆڤ سێشه‌ممه (21 ئایار) رایگه‌یاند.
ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند كه ئه‌و رێكه‌وتننامانه‌ی ناوچه‌كانی ناوه‌ند و باشوری سوریای له ساڵی رابردوودا خسته‌وه ژێرده‌ستی رژێم، پێشنیازی لێبووردنی گشتی كرد بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی رازیبوون به كۆتاییهێنانی چالاكییه‌كانیان له دژی حكومه‌ت.
به‌ڵام چاودێریی مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند لێكۆڵینه‌وه‌كان ئهوهیاندهرخست كه ره‌خنه‌گرانی پێشووی دژ به حكومه‌ت و چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن كه واژۆیان بۆ "ئاشته‌وایی" كرد، باجێكی قورسی بڕیاره‌كه‌یان داوه.
رێكخراوه‌كه رایگه‌یاند كه 11 كه‌یسی رهشهبگیری و دیارنه‌مانی له سێ ناوچه دۆكیومێنتكردووه كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رژێمه‌وه ساڵی رابردوو كۆنترۆڵكراونه‌ته‌وه -- باشوری پارێزگای ده‌رعا، خۆرهه‌ڵاتی غوته و ناوچه‌كانی باشوری دیمه‌شق.
رێكخراوی چاودێریی مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه رێكخراوه سوریه‌كان له سێ ناوچه‌دا دۆكیومێنتی لانیكه‌م 500 ده‌ستگیركردنیان كردووه له مانگی ئابه‌وه.
به‌ڕێوبه‌ری كاتیی رێكخراوی چاودێریی مافه‌كانی مرۆڤ بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، لاما فاكیح وتی: "شه‌ڕوشۆڕ له زۆربه‌ی سوریادا كۆتاییهاتووه، به‌ڵام هیچ شتێك نه‌گۆڕاوه له‌لایه‌نی پاراستنی مافی ئه‌وانه‌وه كه دژی ده‌سه‌ڵات [ی رژێم] بوون له‌لایه‌ن ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانه‌وه."
"نه‌بوونی دادپه‌روه‌رییه‌كی یاسایی، ده‌ستگیركردنی هه‌ڕه‌مه‌كی و بوونی هه‌راسانكردن، ته‌نانه‌ت له ناوچه به‌ناو ئاشتهواییهكاندا، زۆر دیارترن به به‌راورد به‌و به‌ڵێنه پووچانه‌ی حكومه‌ت كه له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه و ریفۆرم و ئاشته‌واییه‌وه داوێتی."
رێكخراوی چاودێریی مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه ئه‌وانه‌ی كراونه‌ته ئامانج بریتین له ئه‌ندامانی خێزان و چالاكوان و چه‌كداره ئۆپۆزسیۆنه‌كانی پێشوو، ئاماژه‌شی كرد به‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌كرێنه ئامانج رێكه‌وتننامه‌ی ئاشته‌واییان له‌گه‌ڵ رژێمی سوریادا واژۆكردووه.