وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق دووشه‌ممه (20 ئایار) رایگه‌یاند كه 192 خێزانی ئاواره گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوچه‌كانی خۆیان له شارۆچكه‌ی سنووریی قائیم له پارێزگای ئه‌نبار.
ئه‌و خێزانانه كاتێك ئاواره‌بوون كه "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) ناوچه‌یه‌كی فراوانی له ئه‌نبار داگیركرد له هاوینی 2014.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌كه‌یه‌دا رایگه‌یاند كه ئه‌و ئاوارانه له كه‌مپه‌كانی عامرییه‌ت فه‌لوجه و شاره گه‌شتیارییه‌كه‌ی ده‌ریاچه‌ی حه‌بانیه‌وه‌هێنرانه‌وه بۆ قایم.
وه‌زاره‌ته‌كه رایگه‌یاند كه تیمه‌كانی وه‌زاره‌ت گه‌ڕاوه‌كانیان له ئه‌نبار وه‌رگرته‌وه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و به‌رپرسانی ناوخۆ و هێزه ئه‌منییه‌كان "دوای ئه‌وه‌ی رێكاره یاسایی و ئه‌منییه‌كان جێبه‌جێكران".
به‌یاننامه‌كه راشیگه‌یاند: "به‌رنامه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه به‌رده‌وامده‌بێت تاكو دواهه‌مین ئاواره ده‌گه‌ڕێته‌وه و دواهه‌مین كه‌مپ داده‌خرێت."