هێڵی ئاسمانی عێراق گه‌شته‌كانی بۆ پایته‌ختی سوریا ده‌ستپێده‌كاته‌وه بۆ یه‌كه‌مین جار له‌وكاته‌وه‌ی شه‌ڕی سوریا له 2011 ده‌ستپێكرد، ئاژانسی فرانس پرێس پێنجشه‌ممه (16 ئایار) رایگه‌یاند.
وته‌بێژ له‌یس روبه‌یعی وتی هێڵی ئاسمانی عێراق هه‌فتانه گه‌شتێك له به‌غداوه بۆ دیمه‌شق ئه‌نجامده‌دات و له شه‌ممه‌وه ده‌ستپێده‌كات.
روبه‌یعی وتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته دراوسێیه دوای هه‌شت ساڵ وه‌ستان "گرنگ"ه و ئاماژه‌یدا به بارزگانی دوولایه‌نه و گه‌شتیاری و "قه‌باره‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقیانه‌ی له سوریا ده‌ژین".
روبه‌یعی وتی دواهه‌مین گه‌شتی ئاسمانی له به‌غداوه بۆ دیمه‌شق له كانونی یه‌كه‌می 2011 ئه‌نجامدرا.
زۆربه‌ی هێڵه ئاسمانیه‌كان فڕینیان به‌سه‌ر ئاسمانی سوریادا راوه‌ستاند دوای ئه‌وه‌ی شه‌ڕ ده‌ستپێكرد و زۆربه‌یان رێگه‌ی دوورودرێژتریان ده‌گرته‌به‌ر بۆئه‌وه‌ی ناوچه‌ی شه‌ڕه‌كه تێبپه‌ڕێنن.
له نیساندا، رژێمی سوریا ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی بۆ رێگه‌دان به فڕۆكه‌كانی كۆمپانیا گه‌وره فڕۆكه‌وانیه‌كه‌ی هێڵی ئاسمانی قه‌ته‌ر بۆئه‌وه‌ی به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌دا بفڕن.
به‌رپرسانی ئه‌رده‌نیش سه‌ردانی دیمه‌شقیان كرد بۆ گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی پلانی كردنه‌وه‌ی رێگه‌ی ئاسمانی بۆ گه‌شته بازرگانیه‌كانی هێڵی ئاسمانی شانشینی ئه‌رده‌ن.