به‌لجیكا و ئه‌ڵمانیا و كوه‌یت چوارشه‌ممه (15 ئایار) داوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌یان له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیان كرد بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنی شه‌ڕ له باكوری خۆرئاوای سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
هێزه‌كانی سوریا و روسیای هاوپه‌یمانیان له كۆتاییه‌كانی نیسانه‌وه هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ناوچه‌ی ئیدلیبی ژێر ده‌سه‌ڵاتی تووندڕه‌وه‌كان زیادكردووه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه ده‌كرێت هێرشێكی گه‌وره بۆ كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌كه ئه‌نجامبدرێت.
كۆبوونه‌وه گشتییه‌كه، كه چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌نجامبدرێت، له دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نه‌كه دێت كه له هه‌ینیدا رێكخرا له‌كاتێكدا چه‌ندین وڵات نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕی له ئه‌گه‌ری روودانی كاره‌ساتێكی مرۆیی له ئه‌نجامی هێرشێكی گه‌وره‌دا.
به‌لجیكا و ئه‌ڵمانیا و كوه‌یت، سێ ئه‌ندامی ناهه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نكه، سه‌رپه‌رشتی هه‌وڵه‌كانی خستنه‌به‌رباسی كاره‌ساتی مرۆیی سوریا ده‌كه‌ن، كه له‌ئێستادا پێده‌نێته نۆیه‌مین ساڵی شه‌ڕه‌وه.
به‌گوێره‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، زیاتر له 180,000 كه‌س به‌هۆی دواهه‌مین تووندوتیژییه‌وه ئاواره‌بوون. له‌كاتێكدا به‌گوێره‌ی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، 119 مه‌ده‌نی له بۆردومانه‌كانی كۆتایی نیساندا كوژراون.