هێزه‌كانی سه‌ر سنووری عێراق دوو تونێلی ژێرزه‌وییان ئاشكراكرد كه له‌لایه‌ن "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه دروستكراون و عێراق به سوریاوه ده‌به‌ستنه‌وه، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار سێشه‌ممه (14 ئایار) رایگه‌یاند.
فه‌رمانده لیوا مه‌حمود فه‌لاحی به دیارونای وت: "یه‌كێك له تونێله‌كان 2 كیلۆمه‌تر درێژ و 1.5 مه‌تریش پان بوو، هه‌روه‌ها شوێنێكیشی هه‌بوو بۆ عه‌مباركردنی چه‌ك، ده‌رمان، رایه‌خ و چه‌ندین كه‌ره‌سته‌ی دیكه‌ی جیاواز."
ناوبراو وتی: "هه‌ردوو تونێله‌كه به‌ته‌واوی تێك‌شكێنران بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی جارێكی تر بهكارنههێنرێنهوه دوای ئه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی ناویان لابران بۆئه‌وه‌ی به سه‌لامه‌تی له‌ناوببرێن."
وتیشی تونێله‌كان ئاشكراكران "سوپاس بۆ ئه‌و وێنه ئاسمانیانه‌ی له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی نێوده‌ڵه‌تییه‌وه دران به سوپای عێراق".