هه‌واڵه‌كانی عێراق

موشەك 5 مەدەنی دەکوژێت لە شارۆچکەیەکی ژێردەستی رژێمی سوریا

موشەك چوار منداڵ و ژنێکی کوشت، یەکشەممە (12 ئایار) لە شارۆچکەی سوقەیلەبیەی ژێردەستی رژێم لە پارێزگای حەما و شەش منداڵی دیکەشی بریندارکرد، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند موشەکەکان لە ناوچەی ئیدلیبی ئەو نزیکانەوە تەقێنران، کە لەلایەن تەحریر شامەوە کۆنترۆڵکراوە.

روانگەکە رایگەیاند كه‌ روون نیە ئاخۆ هاوپەیمانیە توندڕەوەکە یان گروپێکی ئۆپۆزسیۆنی دیکە لەپشت هێرشەکەوە بوون.

روانگەکە راشیگەیاند رژێم و هاوپەیمانانی بۆمبارانی کوشندەی خۆیان چڕکردۆتەوە لە کەنارەکانی ناوچەی ئیدلیب لە چەند هەفتەی رابردوودا، بە دەیانیان کوشتووە و وایانکردووە دەیان هەزار هەڵبێن.

هەروەها چەند شارۆچکەیەکیان گرتۆته‌وە لەم هەفتەیەدا لەدەست ئەو هاوپەیمانێتیە توندڕەوە نزیك بە سوقەیلەبیە.

گروپەکانی کۆمەکی پەیوەست بە نەتەوە یەکگرتوەکان چالاکیەکانیان لە چەند بەشێکی ناوچەی ئیدلیب هەڵپەساردووە چونکە زیادبوونی توندوتیژی لە کۆتایی نیسانەوە سەلامەتی کارمەندە فریاگوزارەکانی خستۆتە مەترسیەوە.

بەگوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان زیادبوونی هێرشە ئاسمانیەکان و تۆپباران بۆتەی هۆی ئاوارەبوونی 180,000 کەس لەنێوان 29 نیسان و 9 ئایاردا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500