كازاخستان هه‌ینی (10 ئایار) رایگه‌یاند 231 دانیشتووی وڵاته‌كه‌ی، كه زۆربه‌یان منداڵن، له سوریاوه گواستۆته‌وه دوای ئه‌وه‌ی چوون یان براون بۆ ئه‌وێ بۆئه‌وه‌ی بچنه‌نێو ریزه‌كانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
سه‌رۆكایه‌تی كازاخستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه ئۆپه‌راسیۆنی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی 156 منداڵ و 75 كه‌سی دیكه له‌نێوان 7 ئایار بۆ 9 ئایار ئه‌نجامدرا.
ئه‌م گواستنه‌وه‌یه دوای ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوهشێوه دێت له كانونی دووه‌م كه تێیدا 43 هاوڵاتی كازاخستانی گه‌ڕانه‌وه وڵاته‌كه، هه‌ندێكیان دوابه‌دوای ئه‌وه ده‌ستگیركران به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانی په‌یوه‌ندیدار به تیۆرهرهوه.
له به‌یاننامه‌كه‌ی هه‌ینیدا، سه‌رۆك قاسم-جۆمارت توكایڤ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی پێشووتری به سه‌ركه‌وتن هه‌ژماركرد.
ناوبراو وتی: "ئه‌و ژنانه‌ی رابردووه تووندڕه‌وه‌كه‌یان له‌بیركردووه، كاریان ده‌ستكه‌وتووه و په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ خزمه‌كانیان دروستكردۆته‌وه. منداڵه‌كانیش چوونه‌ته قوتابخانه و باخچه‌ی ساوایان."
وتیشی: "كاریگه‌ری ئه‌و پڕوپاگه‌نده ساخته و وێرانكه‌ره‌ی تیرۆریستان" هاوڵاتیانی كازاخستانی فریوداوه تا بچن بۆ سوریا.