لانیكه‌م هه‌شت كه‌س كوژران و 15 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون له ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی خۆكوژیدا له بازاڕێك له خۆرهه‌ڵاتی به‌غدا پێنجشه‌ممه (9 ئایار)، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
ئه‌فسه‌رێكی باڵای پۆلیس، كه نه‌یویست ناوی ئاشكرابكرێت، وتی: "خۆكوژێك كه هێله‌گی بۆمبڕێژكراوی له‌به‌ردابوو له نزیك دوكانه‌كانی بازاڕه قهرهباڵغهكهی جه‌میله خۆیتهقاندهوه."
هیچ لایه‌نێك ده‌ستبه‌جێ به‌رپرسیارێتی ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆنه‌گرت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی ئه‌وه‌ی پشتڕاستكرده‌وه كه نه‌خۆشخانه‌ی كیندی نزیك له شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه هه‌شت لاشه‌ی به‌ده‌ستگه‌یشت.
هێرشه‌كه نزیكه‌ی كاتژمێر نۆی شه‌و روویدا، كاتێك زۆربه‌ی عێراقییه‌كان رۆژووه‌كانیان شكاندوه و چوونه‌ته ده‌ره‌وه.
وێرانكراو به چه‌ندین ساڵ له شه‌ڕوشۆڕ، عێراق له 2017 سه‌ركه‌وتنی خۆی به‌سه‌ر "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)دا راگه‌یاند دوای هه‌ڵمه‌تێكی چڕی چه‌ند مانگه.
به‌ڵام شانه نوستووه‌كانی هێشتا به چالاكی ماونه‌ته‌وه، له ته‌واوی وڵاته‌كه‌دا هێرشهدهكهنه سه‌ر مه‌ده‌نییه‌كان و هێزه ئه‌منییه‌كان.