هێرشی ئاسمانی و تۆپبارانه‌كانی سه‌ر قوتابخانه و نه‌خۆشخانه‌كانی باكوری خۆرئاوای سوریا به "پێشێلكردنێكی په‌سه‌ندنه‌كراوی یاسای نێوده‌وڵه‌تی" هه‌ژمارده‌كرێت، به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، فێدێریكا مۆگێرینی چوارشه‌ممه (8 ئایار) وتی.
په‌ره‌سه‌ندنی شه‌ڕ له چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌نێوان هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریای پشتیوانیكراو له‌لایه‌ن روسیاوه و تووندڕه‌وه‌كان له ناوچه‌ی ئیدلیب بووه هۆی كوشتنی ده‌یان كه‌س و ئاواره‌كردنی نزیكه‌ی 150,000 كه‌س یان زیاتر، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
بڕیاره ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌ینی كۆببێته‌وه بۆ گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی تووندوتیژییه‌كه.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه چوارشه‌ممه 10 مه‌ده‌نی له ناوچه‌ی ئیدلیب له هێرشێكی ئاسمانیی هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریادا كوژران.
قوربانییه‌كان هی ئه‌و ناوچه‌یه بوون كه ته‌حریر شام تێیدا چالاكه.
مۆگێرینی وتی: "په‌ره‌سه‌ندنه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی باكوری خۆرئاوای سوریا، به كردنه ئامانجی قوتابخانه و نه‌خۆشخانه‌كان به هێرشی ئاسمانی و تۆپبارانكردن، له‌نێویاندا به‌كارهێنانی بۆمبی به‌رمیلی، پێشێلكردنێكی په‌سه‌ندنه‌كراوی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه."
مۆگێرینی له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی: "خه‌ڵكێكی بێ‌شومار مردوون و خه‌ڵكی سوریا دووچاری سه‌ختی و ئازارێكی ئێجگار زۆر بوون."
وتیشی: "یه‌كێتی ئه‌وروپا دووپاتیده‌كاته‌وه كه روسیا و توركیا، وه‌ك دوو دڵناییده‌ری رێكه‌وتننامه‌ی سۆچی، ئه‌ركیانه دڵنیابن له جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتننامه‌كه."
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌و رێكه‌وتنه كرد كه له هاونه‌هه‌واری سۆچی له روسیا له‌نێوان سه‌رۆكی روسیا، ڤلادمیر پوتین و هاوتا توركه‌كه‌ی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگاندا واژۆكرا.
به‌گوێره‌ی ئاگربه‌سته‌كه‌ی 17 ئه‌یلول، توركیا كاریگه‌ریی خۆی له‌سه‌ر گروپه‌كانی دژ به رژێم به‌كارده‌هێنت بۆئه‌وه‌ی چه‌كداره‌كان و چه‌كه قورسه‌كانیان له ناوچه‌ی ئارام بكێشنه‌وه.
مۆگێرینی هۆشدارییدا كه په‌رسه‌ندنی زیاتر ده‌كرێت هه‌وڵه‌كانی نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، گێیر پیده‌رسن، بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكانی نێوان لایه‌نه سورییه‌كان له جنێف، بخاته مه‌ترسییه‌وه.