هێزه‌كانی عێراق شانه‌یه‌كی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین چالاكییان ئه‌نجامده‌دا، وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق پێنجشه‌ممه (9 نیسان) رایگه‌یاند.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "یه‌كه‌كانی به‌ڕێوبه‌رێتی هه‌واڵگری سوپا هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر شانه‌یه‌كی تیرۆریستی و هه‌ڵیانوه‌شانده‌وه، كه له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین چالاكی ئه‌نجامده‌دا و چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی ته‌قه‌مه‌نی و ته‌قه‌مه‌نیی بۆ گروپه تیرۆریستییه‌كان ده‌سته‌به‌رده‌كرد."
وه‌زاره‌ته‌كه رایگه‌یاند: "هێزه ئه‌منییه‌كان كه‌سی یه‌كه‌می شانه‌كه‌یان ده‌ستگیركرد." راشیگه‌یاند كه له شوێنه‌كه‌ی ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر چه‌ندین كلاشینكۆف و كه‌ره‌سته‌ی ته‌قه‌مه‌نی، ژماره‌یه‌ك مۆبایل، ئۆتۆمبیلێكی ده‌بڵئه‌كسل، چه‌ندین تابلۆی ئۆتۆمبیل و ناسنامه‌ی ساخته‌دا.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه: "هه‌ر 11 ئه‌ندامی شانه‌كه ده‌ستگیركران."