هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا پێنچشه‌ممه (9 نیسان) ده‌ستیانگرته‌وه به‌سه‌ر شارێكی باكوری خۆرئاوادا كه له ده‌وروبه‌رییه‌وه تووندڕه‌وان و چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنه هاوپه‌یمانه‌كانیان هێرشی موشه‌كییان ده‌كرده سه‌ر فڕۆكه‌خانه سه‌ربازییه‌كه‌ی روسیای هاوپه‌یمانی رژێم، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
كۆنترۆڵكردنی شارۆچكه‌ی قه‌لعه‌ت مه‌دیق، له لێواری باشوری خۆرئاوای ناوچه‌ی ئیدلیبی ژێرده‌سه‌ڵاتی تووندڕه‌وه‌كان، دوای چه‌ند هه‌فته‌ك دێت له هێرشی ئاسمانی و تۆپبارانی خه‌ستی هێزه‌كانی سه‌ربه حكومه‌ت و روسیا.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه بۆردومانه خه‌سته‌كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن و تووندڕه‌وه‌كان ناوچه‌كه به‌جێبهێڵن.
سه‌رۆكی روانگه‌كه، رامی عه‌بدولڕه‌حمان وتی: "موشه‌كه‌كان نراون به بنكه‌ی ئاسمانیی حمه‌یمه‌وه" له ناوچه‌یه‌كی ده‌وروبه‌ری شارۆچه‌كه‌كه‌وه.
بنكه ئاسمانییه روسییه‌كه له پارێزگای لازقیه چه‌ندین جار كراوه‌ته ئامانجی هێرشی موشه‌كی و مۆسكۆش گروپه چه‌كداره‌كانی تۆمه‌تباركرد به هه‌ستاندنی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی چه‌ك لێبه‌ستراو له دژی ئه‌وان.
وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا رایگه‌یاند كه له دواهه‌مین هێرشی دووشه‌ممه‌دا، 36 موشه‌ك نران به حمه‌یمه‌وه، به‌ڵام به‌ریان پێگرا به‌بێ هیچ زیانێكی گیانی و وێرانكارییه‌ك.
روانگه‌كه و رۆژنامه‌ی وه‌ته‌نی نزیك له حكومه‌ته‌وه رایانگه‌یاند كه گرتنه‌وه‌ی قه‌لعه‌ت مه‌دیق دوای ئه‌وه دێت كه هێزه‌كانی حكومه‌ت چوارشه‌ممه ناوچه‌وی كه‌فر نه‌بوده‌ی ده‌وروبه‌ریان كۆنترۆڵكرده‌وه.
روانگه‌كه رایگه‌یاند كه نیوه‌شه‌و و به‌ره‌به‌یانی پێنجشه‌ممه، فڕۆكه‌كانی حكومه‌ت و روسیا هێرشیانكرده سه‌ر دوو شارۆچكه‌ی تری ده‌وروبه‌ریش، هوبه‌یت و خان شه‌یخون.