هێزه‌كانی عێراق كۆمه‌ڵێك ئامێری نوێیان به‌ده‌ستگه‌یشت له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه كه شه‌ڕی دژی "ده‌وڵه‌تی ئسلامی" (داعش) ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش یارمه‌تییان ده‌دات شوێنی ته‌قه‌مه‌نی و مینی چێنراو دیاریبكه‌ن و پووچه‌ڵیانبكه‌نه‌وه، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا چوارشه‌ممه (8 ئایار) رایگه‌یاند.
فه‌رمانده نه‌جمه‌دین كه‌ریم جبوری به دیارونای وت ئه‌مه دووه‌مین كۆمه‌ڵه‌ی له‌م جۆره‌یه به‌ده‌ستیانگه‌یشتبێت له ماوه‌ی كه‌متر له دوو مانگدا.
ناوبراو وتی: "یه‌كه ئه‌ندازیارییه‌كانی سوپای عێراق هه‌سته‌وه‌ر و پشكنه‌ری نهێنیی ته‌قه‌مه‌نی و ئامێری دیكه‌ی پووچه‌ڵكردنه‌وه و جامكردنی ئه‌و ته‌قه‌مه‌نییانه‌یان به‌ده‌ستگه‌یشت كه له‌لایه‌ن تیرۆریسته‌كانه‌وه به‌كارده‌هێنرێن له ئۆپه‌رسیۆنه‌كانیاندا."
وتی: "ئه‌م پشتیوانییه نوێیه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ژیانی چه‌ندین كه‌سی بێ‌تاوان ده‌پارێزێت، له‌كاتێكدا گه‌وره‌ترین ئاله‌نگاری له ئێستادا ئه‌و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ن كه داعش له دوای خۆی به‌جێیهێشتوون."
وتیشی كه‌لوپه‌له نوێكان له چه‌ند رۆژی داهاتوودا كاریانپێده‌كرێت دوای ئه‌وه‌ی سه‌ربازانی عێراق له‌سه‌ر چۆنێتی به‌كارهێنانیان مه‌شقیانپێكده‌رێت.