پۆلیسی دژه تیرۆریزمی به‌نگلادێش چه‌كدارێكی گومانلێكراوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ی ده‌ستگیركرد كه دوای ئه‌وه‌ی شه‌ڕی بۆ گروپه‌كه كردووه له سوریا، گه‌ڕاوه‌ته‌وه وڵاته‌كه، ئاژانسی فرانس پرێس چوارشه‌ممه (8 ئایار) رایگه‌یاند.
پۆلیس رایگه‌یاند كه مۆتاج عه‌بدولمه‌جید كافیلودین بێپاری، 33، چووه‌ته‌نێو ریزه‌كانی داعش له سوریا دوایئه‌وه‌ی له سعودیه‌وه گه‌شتیكردووه بۆ ئه‌و وڵاته. ناوبراو له سعودیه له دایكوباوكێكی به‌نگلادێشی له‌دایكبووه.
به‌رپرس له پۆلیسی دژه تیرۆریزم، واحیدوزمان نوور وتی ناوبراو له شوباتدا گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ به‌نگلادێش و له‌گه‌ڵ گروێكی ناوخۆی كاریگه‌ر به داعش به‌ناوی جه‌ماعه‌تی موجاهیدینی به‌نگلادێش په‌یوه‌ندیی دروستكردووه، كه تۆمه‌تبارن به ئه‌نجامدانی چه‌ندین هێرش.
نوور وتیشی به‌رپرسان بێپاریان له نزیك مزگه‌وتێك له گه‌ڕه‌كی عوتاره له ده‌كا له 5 ئایار ده‌ستگیكرد و به‌گوێره‌ی یاسای دژه تیرۆریزم تاوانباركراوه به‌تۆمه‌تی پلاندانان بۆ دروستكردنی "خه‌لافه‌ت"ێك.
ناوبراو وتی: "له 2018 چۆته سوریا و شه‌ڕی بۆ داعش كردووه."
جێگری به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی ده‌كا، مۆهیبول ئیسلامخان به ئاژانسی فرانس پرێسی وت كه ده‌ستگیركردنه‌وه‌ی بێپاری دوای ئه‌وه هات كه پۆلیسی دژه تیرۆریزم به‌رپرسانی فڕۆكه‌خانه‌ی ئاگاداركرده‌وه له ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی زیاتر له 50 تووندڕه‌وی داعشی به ره‌چه‌ڵه‌ك به‌نگلادێشی دوای شكستی گروپه‌كه له سوریا.
ئه‌مه دواهه‌مین رووداوه له زنجیره‌ی رووداوه ئه‌منییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به داعشه‌وه له به‌نگلادێش.