دادگاكانی عێراق له سه‌ره‌تای 2018ه‌وه زیاتر له 500 بیانییان دادگاییكردووه و سزایانداون به تاوانی چوونه‌نێو ریزه‌كانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)، ئاژانسی فرانس پرێس چوارشه‌ممه (8 ئایار) رایگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی دادگای باڵای عێراق، "514 بڕیاڕی دادگا دراون، بۆ ژنان و پیاوان، له‌كاتێكدا 202 تۆمه‌تباری دیكه هێشتا له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان و 44ی دیكه‌ش هێشتا دادگاییدهكرێن."
دادگای باڵای عێراق رایگه‌یاند كه 11 تۆمه‌تباری دیكه‌ش بێ‌تاوان ده‌رچوون و ئازادكران.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی كرد به "نه‌ته‌وه‌ی جیاواز" به‌ڵام ناوی هیچ وڵاتێكی به دیاریكراوی نه‌هێنا.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، لێكۆڵینه‌وه‌كان شه‌ش مانگیان پێچووه بۆ ئه‌وانه‌ی به ئه‌ندامێتییان له‌نێو ریزه‌كانی داعشدا تۆمه‌تباربوون، به‌ڵام هه‌ر كه‌سێك به‌شێوه‌یه‌كی چالاكانه به‌شداربووبێت له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی گروپه‌كه بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی یه‌ك ساڵ له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دا ده‌بێت.
سه‌رچاوه‌كانی حكومه‌ت به ئاژانسی فرانس پرێسیان راگه‌یاند كه به‌غدا ئاماده‌یه هه‌موو ئه‌و بیانیانه دادگاییبكات به‌رامبه‌ر به پاره، كه ئێستا له به‌ندیخانه‌ی كورده‌كاندا له باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا به‌ندكراون.
نزیكه‌ی 1,000 گومانلێكراوی چه‌كدارانی داعش به‌ندكراون له باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا، له‌گه‌ڵ نزیكه‌ی 9,000 ژن و منداڵ كه له كه‌مپه‌كانی ئه‌وێدا ده‌ستبه‌سه‌رن.
له به‌یاننامه‌كه‌یدا كه چوارشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، دادگای باڵا "داوایكرد هه‌موو دادگاییه‌كانی تیرۆریسته بیانییه‌كان بگوێزرێنه‌وه بۆ به‌غدا، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆربه‌ی كونسوڵخانه‌كان له پایته‌ختن و نوێنه‌ری كونسڵخانه‌ی وڵاتانی تیرۆریسته‌كان ده‌توانن له دانیشتنه‌كاندا ئاماده‌بن."
عێراق پێشتر هه‌زاران هاوڵاتی خۆی دادگاییكردووه كه له خاكی خۆیدا به‌تۆمه‌تی چوونه‌نێو ریزه‌كانی داعشه‌وه ده‌ستگیركراون.
عێراق ده‌ستیكردووه به كاروباری دادگاییكردنی نزیكه‌ی 900 عێراقی كه له سوریاوه گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه و مانگی رابردوو سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر چوار كه‌سیاندا سه‌پاند به‌گوێره‌ی یاسای دژه تیرۆریزمی وڵاته‌كه.