هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق 3 ئەندامی داعش دەستگیردەکەن لە ئەنبار

سێ ئەندامی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)، كه‌ یەکێکیان بەشداربووە لە هێرشکردنە سەر کاروانە سەربازی و ئەمنیەکان، دەستگیرکران لە پارێزگای ئەنبار، پۆلیسی عێراق دووشەممە (6 ئایار) رایگەیاند.

بەڕێوبەری پۆلیسی ئەنبار، لیوا هادی کەسار رزه‌یج بە دیارونای وت: "هێزە ئەمنیەکان سێ ئەندامی داعشیان دەستگیرکرد لە ئۆپەراسیۆنێكدا کە لە حەوز و جەزیرە لە باکور و خۆرئاوای رەمادی ئەنجامدرا."

وتی: "دووان لە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان لەلایەن هاوڵاتیانی ناوچەکەوە زانیارییان لەسەردرابوو کە پشتڕاستیانکردەوە دەستیان هەبووە لە ئۆپەراسیۆنه‌ قێزەونه‌كاندا بۆ داعش و لەکاتی داگیرکاریی ناوچەکانیاندا، لەکاتێکدا سێیەمیان دەستی هەبووه‌ لە هێرشکردنە سەر کاروانی هێزە عێراقیەکاندا."

وتیشی لە ئۆپەراسیۆنەکەدا چەك و سی دی کە زانیارییان لەسەر چەندین ئۆپەراسیۆنی داعش تێدایە، دەستیان بەسەردا گیرا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500