نوسینگه‌ی كاروباری ئێزیدییه رفێنراوه‌كان له دهۆك پێنجشه‌ممه (2 ئایار) لیستێكی نوێی راگه‌یاند كه تاوانه‌كانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) له دژی ئێزیدییه‌كان له‌خۆده‌گرێت.
نوسینگه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "دواهه‌مین سه‌رژمێری رزگاربووانی ئێزیدی ژێرده‌ستی داعش ژماره‌كه ده‌گه‌یه‌نێته 3,451 كه‌س، له‌نێویاندا 1,178 ژن و 337 پیاو."
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، 2,966 ئێزیدی هێشتا ونن، له‌نێویاندا 1,360 ژن و 1,606 پیاو.
راشیگه‌یاند: "1,293 شه‌هید و 80 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ تا ئێستا دۆزراونه‌ته‌وه،" له‌گه‌ڵ ده‌یان گۆڕی تاكه‌كسی.
به‌یاننامه‌كه راشیگه‌یاند: "ئۆپه‌راسیۆنی گه‌ڕان و پشكنینه‌كانمان به‌رده‌وامده‌بێت تا دواهه‌مین قوربانی ده‌ستی داعش ده‌دۆزرێنه‌وه."