وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئه‌رده‌ن چوارشه‌ممه (1 ئایار) ته‌نده‌رێكی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی خاوی عێراقی بۆ زه‌رقه به‌خشی به كۆمپانیای گواستنه‌وه و بازرگانی بورج حه‌یات و رێوشوێنی پرۆسه‌كه‌ش له دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌ستپێده‌كات، رۆژنامه‌ی جۆرده‌ن تایمز رایگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی وزه و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، به‌گوێره‌ی ته‌نده‌ره‌كه، كۆمپانیاكه 500,000 ته‌ن نه‌وتی خاوی عێراقی له بێجییه‌وه له عێراق ده‌گوازێته‌وه بۆ كۆمپانیای پاڵاوگه‌ی نه‌وتی ئه‌رده‌ن له پارێزگای زه‌رقه.
وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان، حه‌لا زهواتی وتی ته‌نده‌ره‌كه بریتییه له جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنه‌ی له‌نێوان ئه‌رده‌ن و عێراقدا له سه‌ره‌تای شوباتدا واژۆكرا بۆ هاورده‌كردنی نه‌وتی خاو.
به‌گوێره‌ی رێكه‌وتننامه‌كه، شانشینی ئه‌رده‌ن 10,000 به‌رمیل نه‌وتی خاوی كه‌ركوك له وڵاته دراوسێكه‌ی ده‌كڕێت له رۆژێكدا، كه له سه‌دا حه‌وتی پێویستیی رۆژانه‌ی شانشینه‌كه پێكده‌هێنێت.
رێكه‌وتننامه‌كه ئه‌وه‌ش دیاریده‌كات كه ئه‌رده‌ن نه‌وتی عێراقی به نرخێكی داشكێنراوی 16 دۆلار له نرخی نه‌وتی خاوی برێنت بۆ یه‌ك به‌رمیل، ده‌ستده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ش به دیاریكراوی بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی تێچووی گواستنه‌وه و جیاوازییه‌كانه له خاسیهتهكاندا.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، زهواتی وتیشی له‌سه‌دا 50 هاوردهكردنهكان له‌ڕێی تانكه‌ره‌كانی نه‌وتی عێراقییه‌وه ئه‌نجامده‌درێت و داوای هه‌وڵی جددیشی كرد بۆئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوانه پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی نه‌وته خاوه‌كه ئه‌نجامبدرێت.
وه‌زیری وزه وتی هه‌ماهه‌نگی ئه‌رده‌ن و عێراق له كه‌رتی وزه‌دا ته‌نها به‌م رێكه‌وتننامه‌یه‌وه ناوه‌ستێت. وتی هه‌ردوو وڵات كارده‌كه‌ن بۆ ته‌واوكردنی مامه‌ڵه پێویسته‌كان بۆ دامه‌زراندنی بۆریی نه‌وتی به‌سره-عه‌قه‌به له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ی به‌ستنه‌وه‌ی تۆڕی كاره‌بای هه‌ردوو وڵاته‌كه‌ش.