زیاتر له 80 منداڵ له عێراقه‌وه گه‌یشتنه تاجیكستان كه له‌وێ دایكوباوكیان سزادراوان به‌هۆی چوونه نێو ریزه‌كانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) و گروپه چه‌كداره‌كانی دیكه‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تاجیكستان چوارشه‌ممه (1 ئایار) له‌سه‌ر ئینته‌رنێت رایگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك كه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌ته‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، 84 منداڵ، كه هه‌موویان هاوڵاتی تاجیكستانن، "به زه‌بری هێز چوونه‌ته نێو ریزه‌كان"ی گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه دوای چوونی دایكوباوكیان.
راشیگه‌یاند كه منداڵه‌كان له 30 نیسان به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت له به‌غداوه بۆ دوشه‌نبه‌ی پایته‌ختی تاجیكستان گه‌ڕانه‌وه.
له شوباتدا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تاجیكستان رایگه‌یاند كه هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی 75 منداڵی ده‌ده‌ن كه له عێراق گیریانخواردووه و 43 ژنی تاجیكستانیش له‌وێ سزای زیندانییان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه به تاوانی په‌یوه‌ندیدار به تیرۆریزمه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تاجیكستان، سیرۆجیدین موخریدین ئه‌وكات ددانینا به‌وه‌دا كه گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ژنه به‌ندكراوه‌كان زۆر سه‌خت ده‌بێت.