شه‌ڕ له باكوری خۆرئاوای سوریا نزیكه‌ی 140,000 كه‌سی له شوباتدا ئاواره‌كردووه له‌كاتێكدا رژێم و هاوپه‌یمانه روسییه‌كه‌ی بۆردومانه‌كه‌یان زیادكردووه، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان چوارشه‌ممه (1 ئایار) رایگه‌یاند.
ده‌یڤد سوانسۆن له نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی، وتی: "له شوباته‌وه، زیاتر له 138,500 ژن و منداڵ و پیاو ئاواره‌بوون له باكوری حه‌ما و باشوری ئیدلیب."
ناوبراو به ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "له‌نێوان 1 بۆ 28 نیساندا، مه‌زه‌نده‌ده‌كرێت زیاتر له 32,500 كه‌س رۆیشتبن بۆ چه‌ند كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی جیاواز له پارێزگاكانی حه‌له‌ب و ئیدلیب و حه‌ما."
ئیدلیب له هێرشێكی گه‌وره‌ی رژێم پارێزرا به رێكه‌وتننامه‌یه‌ك له ئه‌یلولدا كه له‌لایه‌ن روسیای هاوپه‌یمانی دیمه‌شق و توركیای پشتیوانی یاخییه‌كانه‌وه واژۆكرا.
به‌ڵام ناوچه‌كه، كه نزیكه‌ی 3 ملیۆن كه‌سی لێده‌ژی، له‌ژێر بۆردومانێكی خهستدایه له‌و كاته‌وه‌ی ته‌حریر شام كۆنترۆڵی ته‌واوی ناوچه‌كه‌ی كرد له كانونی دووه‌مدا.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌فته‌ی رابردوو رایگه‌یاند كه زیادبوونی تووندوتیژییه‌كان له شوباته‌وه زیاتر له 200 مه‌ده‌نی كوشتووه.
به‌گوێره‌ی سوانسۆن، زنجیره‌كی نوێی تۆپباران و هێرشی ئاسمانی له‌م هه‌فه‌ته‌یه‌دا چه‌ندین قوتابخانه و ناوه‌ندی ته‌ندروستییان كرده ئامانج.
ناوبراو وتی: "نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌قوڵی نیگه‌رانه ده‌رباره‌ی زیادبوونی تووندوتیژییه‌كانی ئه‌م دواییه."
هێرشه‌كان چه‌ند به‌شێكی حه‌ما و باشوری ئیدلیبیان كرده ئامانج، له‌نێویاندا گوندی قهسهبیه.
سوانسۆن وتی: "ده‌وترێت زۆرینه‌ی دانیشتوانی گوندی قهسهبیه ئاواره‌بوون بۆ چه‌ند گوندێكی ئهمینتر به‌هۆی تووندوتیژییه‌كانی ناوچه‌كه‌وه."