نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سوریا، گێیر پێده‌رسن سێشه‌ممه (30 نیسان) گه‌شبینی خۆی راگه‌یاند كه ره‌نگه رێكه‌وتنێك واژۆبكرێت له‌سه‌ر لیژنه‌یه‌كی نوێ كه راده‌سپێردرێن بۆ ئاماده‌كردنی ره‌شنووسی ده‌ستورێكی نوێ بۆ سوریای دوای شه‌ڕ، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
پێده‌رسن به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی وت كه لیژنه ده‌ستورییه‌كه ده‌كرێت "یه‌كه‌مین هێمای جوڵه‌یه‌كی راسته‌قینه بێت" به ئاراسته‌ی كۆتاییپێهێنانی شه‌ڕ و ره‌نگیشه له چه‌ند مانگی داهاتوودا پێكبهێنرێت و ده‌ستبه‌كاربن.
گفتوگۆكان ده‌رباره‌ی لیژنه‌كه په‌رته‌وازه بوون به‌هۆی ناكۆكییه‌وه له‌سه‌ر پێكهێنانی سێ لیستی ئه‌ندامانی سه‌ر به رژێم و ئۆپۆزسیۆن و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و گروپه ئایینیه‌كان.
به‌ڵام دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی روسیا و ئێران و توركیا له كازاخستان له هه‌فته‌ی رابردوودا و گفتوگۆكانی دیكه‌ش، پێده‌رسن وتی بڕوای وایه جیاوازییه‌كان كه‌مكراونه‌ته‌وه و زۆری نه‌ماوه بگه‌نه رێكه‌وتن.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا لیژنه‌كه یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی له‌م هاوینه‌دا ئه‌نجامده‌دات، پێده‌رسن وتی: "به‌ڵێ، هیوادارم. پێموایه ده‌كرێت به‌ره‌و پێشه‌وه بڕۆین. پێشكهونتێكی راسته‌قینه‌مان به‌ده‌ستهێناوه."