ئینسته‌له‌یشنێكی ده‌نگی كه له‌سه‌ر بنچینه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كانی زیندانیانی پێشووی زیندانێك له سوریا پاڵێوراوه بۆ خه‌ڵاتی تێرنه‌ری به‌ریتانی بۆ هونه‌ری هاوچه‌رخ، كه له كورتهلیستێكدا چوارشه‌ممه (1 ئایار) بڵاوكرایه‌وه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
دادوه‌ره‌كان وتیان لۆرێنس ئه‌بو حه‌مدان ئیفێكتی ده‌نگی به‌كارهێنا بۆ یارمه‌تیدانی شه‌ش رزگاربووی سه‌یدنایه تا "یاده‌وه‌رییه ده‌نگییه‌كانیان بیربكه‌وێته‌وه، بۆ باسكردنی بیناسازیی نه‌زانراوی زیندانییه‌كه و تێگه‌یشتن له‌وه‌ی چی له‌وێ روویداوه.”
رێكخراوی ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ رایگه‌یاند كه 13,000 كه‌س له سێداره دراون له‌نێوان 2011 و 2015 له گرتوخانه سه‌ربازییه‌كه‌ی نزیك دیمه‌شق.
له ئایاری 2017، واشنتۆن بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه دیمهشقسوتێنگهیهكی له سه‌یدنایا دروستكردووهبۆ شاردنه‌وه‌ی مردنی هه‌زاران به‌ندكراو.
پێشانگایه‌ك بۆ كاره‌كانی هونه‌رمه‌نده پاڵێوراوه‌كان له ئه‌یلولدا له گه‌له‌ری هاوچه‌رخی تێرنه‌ر له مارگه‌یت ده‌كرێته‌وه. خه‌ڵاته‌كه بۆ ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌یه كه كاری هونه‌ری شێوه‌كاری ده‌كه‌ن و له به‌ریتانیا له‌دایكبوون یان له‌وێ ده‌ژین.