رێكخراوێكی خێرخوازی له باشوری ئه‌فریقا یه‌كشه‌ممه (28 نیسان) رایگه‌یاند كه پێشتر به‌ڵگه‌یه‌كی ڤیدیۆیی ده‌ستكه‌وتووه، ده‌ریده‌خات فۆتۆگرافه‌رێكی سه‌ربه‌خۆ كه له سوریا رفێنرابوو، زیندووه، دوای زیاتر له دوو ساڵ له ده‌ستگیركردنی، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
شیراز محه‌مه‌د له 10 كانونی دووه‌می ساڵی رابردوو رفێنرا له‌كاتی گه‌شتكردنیدا بۆ سه‌ر سنووری توركیا له نه‌خۆشخانه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن رێكخراوی خێرخوازیی دیاریی به‌خشنده‌كانه‌وه پشتگیریده‌كرێت له شارۆچكه‌ی داركوشی سوریا، 100 كیلۆمه‌تر له خۆرئاوای حه‌له‌ب.
سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه، ئیمتیاز سولیمان وتی: "رێكخراوی خێرخوازیی دیاریی به‌خشنده‌كان به‌ڵگه‌ی ده‌ستكه‌وتووه كه رۆژنامه‌وان شیراز محه‌مه‌د هێشتا زیندووه."
له گرته ڤیدیۆیه‌كی 30 چركه‌ییدا، محه‌مه‌د ده‌بینرێت له‌به‌رده‌م پیاوێكی چه‌كداردا قسه‌ده‌كات له 13 نیسان.
زۆرێك له رۆژنامه‌وانه بیانییه‌كان رفێنراون له‌وكاته‌وه‌ی له 2011 شه‌ڕ له سوریا ده‌ستیپێكرد، به‌زۆری له‌لایه‌ن "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه.