گفتوگۆی دوو رۆژی پشتیوانیکراو لەلایەن ئێران و روسیا و تورکیاوە لە کازاخستان هەینی (26 نیسان) کۆتایی هات، بەبێ پێشکەوتنێکی بەرچاو لە پێکهێنانی لیژنەیهكدا بۆ نوسینهوهی دەستور بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسی، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا لەلایەن سێ سەرپەرشتیارەکەوە هاتووە کە کۆبوونەوەکە تاووتوێی بابەتی لیژنەیەکی دەستوری کرد لەگەڵ نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ سوریا گێیر پیدەرسن.
بهیاننامهكه رایگەیاند كه بهڵام گفتوگۆی زیاتر لە جنێف پێویستە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە كه لایەنەکان پابەندن بە "دامەزراندن و پێکهێنانی لیژنەیەکی دەستوریی بە زووترین کات لە جنێف، بە بەستنی گەڕێکی دیکەی گفتوگۆکان لە جنێف و پشتگیریكردنی هەوڵەکانی نێرده تایبەتهكه".
لیژنەی دەستوری بەتایبەتی بۆ نەتەوە یەکگرتوەکان گرنگە، کە خوازیاری چارەسەرێکە بۆ ناكۆكییهكان به سهركردایهتی سوریا خۆی.
لایەنەکان رایانگەیاند كه عێراق و لوبنانیش بانگێشتدەکرێن بۆ گەڕی داهاتووی گفتوگۆکان لە کازاخستان دەربارەی سوریا لە تەمموز.
لە رابردوودا ئەردەن و ئەمریکا چاودێریی گفتوگۆکانیان کردووە.