ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پێنجشه‌ممه (25 نیسان) رایگه‌یاند كه عێراق ده‌توانێت رۆژانه نزیكه‌ی شه‌ش ملیۆن به‌رمیل له نه‌وتی خاو به‌رهه‌مبهێنێت له 2030، كه ئه‌مه‌ش وڵاته‌كه ده‌كاته سێیه‌م گه‌وره‌ترین دابینكاری نه‌وت له جیهاندا، ئاژانسی فرانس پرێس رایه‌گه‌یاند.
راپۆرته فراوانه‌كه‌ی ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ریخست كه ده‌كرێت به‌رهه‌مهێنانی عێراق له ده ساڵی داهاتوودا له 1.3 ملیۆن به‌رمیله‌وه له رۆژێكدا زیادبكات بۆ 5.9 ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا.
سه‌رۆكی ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، فاتیح بیرۆڵ پێنجشه‌ممه وتی: "عێراق یه‌كێكه له كۆڵه‌كه سه‌ره‌كییه‌كانی بازاڕی نه‌وت و له ساڵانی داهاتووشدا هه‌ر به‌مشێوه‌یه ده‌مێنێته‌وه."
بیرۆڵ وتی ئه‌و گه‌شبینییه له به‌رزبوونه‌وه‌ی له‌سه‌دا 50 به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌لایه‌ن عێراقه‌وه له 2012ه‌وه دێت، سه‌رباری چه‌ندین ساڵ له نرخی كه‌م و كرده وێرانكاره‌كانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) له سێ به‌شی وڵاته‌كه‌دا.
به‌ڕێوبه‌ری جێبه‌جێكاری ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، وتی: "ئه‌مه توانستی پیشه‌سازی نه‌وتی عێراقی ده‌رده‌خات."
ئاژانسه‌كه له راپۆرته‌كه‌یدا ئه‌گه‌ری چه‌ند به‌ربه‌ستێكی خسته‌ڕوو، له‌وانه بارودۆخی بازاڕی جیهانی، وه‌به‌رهێنانی بیانی له عێراق، جێگیری سیاسی و دابینكردنێكی به‌رده‌وامی ئه‌و بڕه ئاوه‌ی بۆ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت پێویسته.
عێراق له ئێستادا یه‌كێكه له پێنج گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌وت له جیهاندا، دووه‌م گه‌وره‌ترینیشه له رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (ئۆپێك).
عێراق توانای به‌رهه‌مهێنانی 4.6 به‌رمیل نه‌وتی هه‌یه له رۆژێكدا، به‌ڵام مانگی رابردوو ته‌نها نزیكه‌ی 3.4 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی له رۆژێكدا هه‌نارده‌كرد دوای رازیبوون به كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌پاڵ وڵاتانی تردا بۆئه‌وه‌ی نرخه‌كان به‌رزببنه‌وه.