زیاتر له 7,000 كه‌س له ئازاره‌وه كه‌مپێكی دووره‌ده‌ستی ئاواره سورییهكانیان به‌جێهێشتووه كه ده‌كه‌وێته سه‌ر سنووری ئه‌رده‌ن، وته‌بێژی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌ینی (26 نیسان) وتی.
به‌گوێره‌ی نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی، نزیكه‌ی 36,000 كه‌س له كه‌مپی رو‌كبان ماونه‌ته‌وه دوای ئه‌وه‌ی زیاتر له 4,000 كه‌س له‌نێوان ئازار و 21 نیساندا كه‌مپه‌كه‌یان به‌جێهێشت.
رژێمی سوریا و روسیا له شوباتدا رایانگه‌یاند كه رێگه‌ی ده‌رچوونیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كه كردۆته‌وه و داوایان له دانیشتوانی كه‌مپه‌كه كرد ئه‌وێ به‌جێیبهێڵن.
وته‌بێژی نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی، ده‌یڤد سوانسن به ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "له مانگی ئازاره‌وه، زیاتر له 7,300 كه‌س روكبانیان به‌جێهێشتووه،" به‌و 3,000 كهسهشهوه كه دوای 21 نیسان به‌جێیانهێشت.
نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند كه ئه‌وانه‌ی كه‌مپه‌كه‌یان به‌جێهێشتووه، یان رۆیشتوون بۆ نشینگه‌ی به‌كۆمه‌ڵ له شاری حومس یان دووباره له ناوچه‌كانی خۆیان له پارێزگای حومس جێگیربوونه‌ته‌وه.
راشیگه‌یاند كه دانیشتوانی رو‌كبان خۆیان رێگه‌ی گواستنه‌وه‌یان رێكده‌خست بۆ لێواری ناوچه‌یه‌كی ئارام كه له ده‌وروبه‌ری بنكه‌ی ته‌نف بونیادنرابوو، كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه بۆ شه‌ڕی دژی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) به‌كارده‌هێنرا.
له‌وێوه، یان به ئۆتۆمبیله‌كانی خۆیان به‌رده‌وامده‌بوون یان به ئۆتۆمبیلی تایبه‌ت یان دابینكراو له‌لایه‌ن رژێمه‌وه ده‌گوێزرانه‌وه بۆ چوار نشینگه‌ی به‌كۆمه‌ڵ له شاری حومس.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه ئه‌وانه‌ی له روكبانهوه ده‌گه‌ڕێنه‌وه ئه‌و ناوچانه‌ی حومس كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی رژێمدان، پێشتر له‌گه‌ڵ رژێمی سوریادا چه‌ندین رێكه‌وتننامه‌ی به‌ناو "رێكه‌وتننامه‌ی هێوركردنه‌وه"یان واژۆكردبوو.
به‌گوێره‌ی وته‌ی یه‌كێك له دانیشتوان، بارودۆخی ناو رو‌كبان پێویستی به به‌هاناوه‌چوونی ده‌ستبه‌جێ هه‌یه، كه چه‌ندین كه‌س ته‌نها به یه‌ك ژه‌می ساده له رۆژێكدا له ژیاندا ماونه‌ته‌وه.