دادگایه‌كی باڵا له فه‌ره‌نسا سێشه‌ممه (23 نیسان) داواكاريی خێزانێكی ره‌تكرده‌وه ده‌رباره‌ی خزمه‌كانیان كه رۆیشتبوون بۆ سوریا و چووبوونه نێو ریزه‌كانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه بۆئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه وڵاتی فه‌ره‌نسا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت، كه وه‌ك راوێژكاری یاسایی حكومه‌تی فه‌ره‌نسا و به‌رپرسی باڵا بۆ دۆسیه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن كارده‌كات، رایگه‌یاند كه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دادوه‌رییه‌ی نه‌بوو بۆئه‌وه‌ی بڕیار له‌سه‌ر دۆسیه‌كه بدات.
دوای سه‌یركردنی چوار داواكاریی هاوشێوه رایانگه‌یاند كه بڕیارێكی له‌م جۆره پێویستی به "گفتوگۆكردن هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی بیانی یان ده‌ستێوه‌ردانی خاكی بیانی"، كه له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودایه.
فه‌ره‌نسا و وڵاته ئه‌وروپیه‌كانی تر نازانن چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌دان چه‌كداری بیانی و خێزانه‌كانیان بكه‌ن، كه زۆربه‌یان له كه‌مپێكدا ده‌ستبه‌سه‌رن كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتدایه.
دۆسیه‌كه ئێجگار هه‌ستیاره له فه‌ره‌نسا، كه هێرشێكی خوێناوی له 2015 بۆ سه‌ر پایته‌ختی وڵاته‌كه بووه هۆی كوشتنی 130 كه‌س و داعش به‌رپرسیارێتیی ئه‌نجامدانی له‌ئه‌ستۆگرت.
بڕیاره یاساییه‌كه‌ی سێشه‌ممه دوای سه‌رنجه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، كریستۆف كاستانێر هات كه وتی "هیچ گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی به‌كۆمه‌ڵ" روونادات، به‌ڵام فه‌ره‌نسا "دۆسیه به دۆسیه" لێكۆڵینه‌وه ده‌كات بۆ ئه‌گه‌ری رێگه‌دان به گه‌ڕانه‌وه‌ی منداڵانی چه‌كدارانی داعش.