تۆپبارانی رژێمی سوریا حه‌وت مه‌ده‌نی كوشت له هه‌رێمی ئیدلیب (23 نیسان)، له دواهه‌مین تووندوتیژیدا كه هه‌ڕه‌شه له ئاگربه‌ستێكی حه‌وت مانگی ده‌كات، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه چوار منداڵ و دوو ژن له نێو ئه‌و حه‌وت كه‌سه‌دا بوون كه به هێرشی موشه‌ك بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی خان شه‌یخونی ئیدلیب كوژران.
ژماره‌ی كوژراوان له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی به‌رگریی شارستانی سوریاوه پشتڕاستكرایه‌وه و وتیان 12 كه‌سی تریش برینداربوون.
روسیا و توركیا له ئه‌یلولدا رێكه‌وتننامه‌یه‌كیان بۆ ناوچه‌ی ئارام واژۆكرد بۆ رێگریكردن له هێرشێكی گه‌وره‌ی رژێم بۆ سه‌ر هه‌رێمی ئیدلیب، نزیك سنووری توركیا.
به‌ڵام ئه‌م هه‌ره‌مه كه نزیكه‌ی سێ ملیۆن كه‌سی تێدا ده‌ژی له‌ژێر بۆردومانێكی زۆردایه له‌وكاته‌وه‌ی ته‌حریر شام له كانونی دووه‌مدا كۆنترۆڵی كرد.
تۆپبارانی خه‌ستی رژێم بۆ سه‌ر خان شه‌یخون بۆته‌هۆی روودانی یه‌كێك له گه‌وره‌ترین شه‌پۆله‌كانی ئاواره‌یی له‌وكاته‌وه‌ی ئاگربه‌ستێك له هاوینه‌هه‌واری سۆچی له روسیا واژۆكرا.