ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز دووشه‌ممه (24 نیسان) 15 كه‌سی كوشت، كه زۆربه‌یان مه‌ده‌نی بوون، له هه‌رێمێكی باكوری خۆرئاوای سوریا كه له‌لایه‌ن ته‌حریر شامه‌وه كۆنترۆڵده‌كرێت، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند كه بیانه‌یه‌كی لانیكه‌م چوار نهۆمی له شارۆچكه‌ی جسر شوغوری پارێزگای ئیدلیب رووخا، بینایه‌كی دیكه‌ش به‌شێكی داڕووخا و بیناكانی ده‌وروبه‌ریشیان پێده‌چێت له مه‌ترسیی رووخاندا بن.
به‌گوێره‌ی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، سیازده مه‌ده‌نی له نێو كوژراوانی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا بوون و هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كان ده‌ستبه‌جێ روون نه‌بوو.
سه‌رۆكی روانگه‌كه، رامی عه‌بدولڕه‌حمان وتی: "ته‌قینه‌وه‌كه له نزیكی بازاڕێكی دا،" كه بووه‌هۆی كوشتنی 15 كه‌س.
ناوبراو پێشتر وتی پێده‌چێت ته‌قینه‌وه‌كه به هۆكاری ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو بووبێت یان ئۆتۆمبیلێك كه ته‌قه‌مه‌نی هه‌ڵگرتبێت و ته‌قیبێته‌وه.
به‌ڵام رێبوارانی بازاڕه‌كه و سه‌رۆكی یه‌كه‌ی به‌رگری شارستانیی ناوخۆ، عه‌بدولوه‌هاب عه‌بدو وتیان كه نازانن هۆكاری روودانی ته‌قینه‌وه‌كه چیبووه.
ئه‌بو عه‌مار وتی هه‌ستی به ته‌قینه‌وه‌یه‌كی "گه‌وره" كرد له ماڵه‌كه‌یه‌وه كه 50 مه‌تر دووره.
ناوبراو وتی: "ئێمه به‌ره‌و شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه رامانكرد و بینیمان تیمه‌كانی فریاگوزاری هه‌وڵده‌ده‌ن برینداره‌كان بهێننه‌ده‌ره‌وه."
وتی چه‌ندین "خه‌ڵكی زیندوو هه‌بوون له ژێر داروپه‌ردووه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها چه‌ندین پارچه لاشه‌ش له‌سه‌ر زه‌وی بوون".
هه‌رێمی ئیدلیب له‌ژێر كۆنترۆڵی ته‌حریر شام و پارتی ئیسلامی توركستاندایه، كه گروپێكی تووندڕه‌وه و چه‌كدارانی ئویگور به‌سه‌ریدا زاڵن و ئاماده‌ییه‌كی به‌رچاویان هه‌یه له جسر شوغور.
"ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) چه‌ندین شانه‌ی نوستووی هه‌یه له ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانتردا.