"ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) سێشه‌ممه (23 نیسان) به‌رپرسیارێتی ئه‌نجامدانی زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ی له‌ئه‌ستۆگرت كه زیاتر له 320 كه‌سیان كوشت له سریلانكا، دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌ت تووندڕه‌وه ناوخۆكانی تۆمه‌تباركرد به ته‌قینه‌وه‌كان، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
راگه‌یاندنی لهئهستۆگرتنهكه دوای زیاتر له 48 كاتژمێر هات له‌و زنجیره ته‌قینه‌وه‌یه‌ی تاڕاده‌یه‌ك له‌هه‌مان كاتدا روویاندا له سێ هۆتێلی گه‌وره كه به‌ناوبانگن به مانه‌وه‌ی بیانییه‌كان، له‌گه‌ڵ سێ كه‌نیسه‌ی پڕ له مه‌سیحی كه یادی جه‌ژنی هه‌ستانه‌وه‌یان تێدا ده‌كرده‌وه.
حكومه‌تی سریلانكا سێشه‌ممه كۆمه‌ڵه‌ی ته‌وحیدی نیشتیمانیی ئیسلامی تۆمه‌تباركرد به ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌كان و رایگه‌یاند كه ته‌قینه‌وه‌كان وه‌ك كاردانه‌وه بۆ هێرشه‌كانی مانگی رابردووی سه‌ر دوو مزگه‌وته‌كه‌ی نیوزله‌ندا ئه‌نجامدراون.
سه‌رۆكایه‌تی سریلانكا رایگه‌یاند كه زانیاریی پێشوه‌خته‌ی هه‌واڵگریی هه‌بووه كه "گروپه تیرۆریستییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان" پشتگیری تووندڕه‌وه‌كانی سریلانكایان ده‌كرد.
به‌یاننامه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن ئاژانسی پڕوپاگه‌نده‌یی داعشه‌وه، الاعماق، بڵاوكرایه‌وه، رایگه‌یاند: "ئه‌وانه‌ی پێرێ ئه‌و هێرشانه‌یان ئه‌نجامدا دژی ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانان كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه رابه‌رایه‌تی ده‌كرێت و مه‌سیحییه‌كانی سریلانكا، چه‌كداری گروپ [ی داعش] بوون."
به‌یاننامه‌كه هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی بۆ به‌رپرسیارێتیه‌كه نه‌خسته‌ڕوو. دواتر له به‌یاننامه‌یه‌كی درێژتری فه‌رمیدا، گروپه‌كه ناسناوی ئه‌و حه‌وت ئه‌نجامده‌ره‌ی ئاشكراكرد كه به‌شداربوون، به‌ڵام ناوی تهواوهتییانی نه‌دا.
سه‌رچاوه‌كانی پۆلیس سێشه‌ممه به ئاژانسی فرانس پرێسیان وت كه دوو برای موسڵمان -- كه كوڕی بازرگانێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌هاراتی كۆلۆمبۆن -- له‌نێو ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كاندا بوون.
سه‌رچاوه‌كه وتی له‌كاتێكدا خۆیان ته‌قاندۆته‌وه كه میوانه‌كان ریزیانبهستبوو بۆ خواردنی نانی به‌یانی له هۆتێله‌كانی شانگریلا و سینامۆن گراند له پایته‌خت.
به‌گوێره‌ی ئه‌فسه‌رێكی لێكۆڵینه‌وه، ئه‌و دووانه ئه‌ندامی سه‌ره‌كیی كۆمه‌ڵه‌ی ته‌وحیدی نیشتمانین، كه حكومه‌ت پێشتر تۆمه‌تباری كردبوون به شێواندنی په‌یكه‌ره بودییه‌كان.
پۆلیس لانیكه‌م 40 كه‌سی ده‌ستگیركردووه، به‌ڵام سه‌ره‌كوه‌زیران، رانیل ویكرێمسینگێ رایگه‌یاند كه چه‌ندانی تر هه‌ڵهاتوون، له‌نێویاندا "هه‌ندێكیان" خۆیان بۆمبڕێژ كردبوو، هه‌ربۆیه ده‌كرێت هێرشی تریش رووبده‌ن.
حكومه‌ت باری نایاسایی راگه‌یاندووه و چه‌ند ده‌سه‌ڵاتێكی تایبه‌تی به پۆلیس و سوپا داوه وه‌ك توانای ده‌ستگیركردنی تاوانباران به‌بێ فه‌رمانی دادگا.