زیاتر له 60 ملیۆن دۆلار له پاره‌ی گشتی له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه دزراوه كه نزیك بوون له پارێزگاری له‌سه‌ركارلابراوی پارێزگاكه دوای نوقمبوونی به‌له‌مێك مانگی رابردوو، به‌رپرسانی عێراق دووشه‌ممه (22 نیسان) رایانگه‌یاند.
لیژنه‌ی ده‌ستپاكی كه دژی گه‌نده‌ڵییه رایگه‌یاند كه به‌رپرسانی پارێزگای نه‌ینه‌وا بڕی 64 ملیۆن دۆلاریان دزیوه له پاره‌ی گشتی، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
ئه‌وان نزیكه‌ی 40 ملیۆن دۆلاریان له پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ بونیادنانه‌وه‌ی شاره‌كه خستۆته‌لاوه، كه وێرانبوو له‌ژێرده‌سه‌ڵاتی سێ ساڵه‌ی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)دا و دوای ئه‌وه‌ش له شه‌ڕێكی قورس‌دا بۆ وه‌ده‌رنانی گروپه تووندهڕهوهكه.
پاره‌كه دوای رووداوینوقمبوونی كاره‌ساتباری به‌له‌مێك له ئازاردا دزراوه، كه بووه هۆی مردنی زیاتر له 100 كه‌س و به‌دوایدا په‌رله‌مان تێكڕا ده‌نگیدا به له‌سه‌ركارلابردنی پارێزگار نه‌وفه‌ل عاگوب سوڵتان، كه له‌وكاته‌وه خۆی شاردۆته‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌ی دووشهمهیدا، لیژنه‌ی ده‌ستپاكی رایگه‌یاند كه به‌رپرسانی "نزیك له عاگوب" پاره تهرخانكراوهكهیان دزیوه، به‌ڵام خۆدی خۆیان تۆمه‌تبار نه‌كرد.
لیژنه‌كه رایگه‌یاند كه 14 به‌رپرس له ده‌ستپێكی ئه‌م مانگه‌دا ده‌ستگیركراون دوای ئه‌وه‌ی لیكۆڵینه‌وه لێیان ئاشكرایكرد كه "چێك و حه‌واڵه‌كردنی پاره‌ی گشتی خراوه‌ته سه‌ر حسابی كه‌سیی به‌رپرسه باڵاكان."
ئه‌ندامێكی لیژنه‌كه وتی له پاره ونبووه‌كه، "ته‌نها 60 ملیۆن دۆلار" له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه گه‌ڕێنرایه‌وه.
په‌رله‌مان به‌دواداچوونی كردبوو ده‌رباره‌ی تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی گه‌نده‌ڵیی گه‌وره له‌لایه‌ن به‌رپرسانی نه‌ینه‌واوه و ئه‌نجامه‌كانیشی كهوتنهڕوو له‌سه‌روبه‌ری تووڕه‌ییه‌كی زۆردا له‌دوای نوقمبوونی به‌له‌مه‌كه.
به‌شێك له به‌رپرسان ده‌ستگیركراون به‌ڵام عاگوب هێشتا ماوه‌ته‌وه و گومان ده‌كرێت له هه‌ولێر خۆی شاردبێته‌وه.