چوار چه‌كداری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) سزای مه‌رگیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا به تاوانی ئه‌نجامدانی هێرشی تیرۆریستی و كردنه ئامانجی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له سوریا و عێراق، ئه‌نجومه‌نی دادگای باڵای عێراق یه‌كشه‌ممه (21 نیسان) رایگه‌یاند.
ئه‌نجومه‌نه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "یه‌كه‌مین دانیشتنی دادگای تاوانی كه‌رخ بۆ خستنه‌ڕووی دۆسیه‌ی چوار پیاو بوو كه تاوانبارن به په‌یوه‌ندییان به گروپه تیرۆریستییه‌كانی داعشه‌وه و به ئه‌نجامدانی هێرشی تیرۆرستی كه تێیدا خه‌ڵكی مه‌ده‌نیی بێ‌تاوانیان كردۆته ئامانج."
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه: "تیرۆریسته‌كان له‌لایه‌ن دادگا عێراقییه‌كانه‌وه دادگاییكران دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكراته‌وه وه‌ك چه‌كداری داواكراو له عێراق راده‌ستكرانه‌وه."
به‌یاننامه‌كه راشیگه‌یاند: "سزاكانیان به‌گوێره‌ی مادده‌ی 4ی یاسای دژه تیرۆریزمی ژماره 13ی ساڵی 2015 به‌سه‌ریانداسه‌پێنرا."