پۆلیسی عێراق له پارێزگای ئه‌نبار دووشه‌ممه (22 نیسان) رایگه‌یاند كه سێ چه‌كداری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان ده‌ستگیركردووه له میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌منیدا له خۆرئاوای ئه‌نبار.
به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی ئه‌نبار، لیوا هادی كه‌سار رزه‌یج به دیارونای وت: "هێزێكی ئه‌منی سه‌ر به یه‌كه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه تایبه‌ته‌كان كێڵگه‌یه‌كیان له باشوری روتبه گه‌مارۆدا و هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر بینایه‌ك."
ناوبراو وتی، له ناو بیناكه‌دا سێ چه‌كداری داعش هه‌بوون. وتیشی له شوێنه‌كه‌یان نۆ ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستكرد و چه‌ندین چه‌كی سووك و بڕێك پاره و چه‌ندین نارنجۆك دۆزرانه‌وه.
ره‌زه‌یج وتی یه‌كێك له چه‌كداره‌كان هه‌وڵیدا هه‌ڵبێت و ته‌قه‌ی له هێزه ئه‌منییه‌كان كرد، "به‌ڵام گه‌مارۆدرا و به زه‌بری هێز وایلێكرا خۆی به‌ده‌سته‌وه‌بدات".
ناوبراو وتی ده‌ستگیركراوه‌كان چه‌كداری داعشن كه هه‌ڵهاتبوون بۆ بیابانه‌كه دوای ئه‌وه‌ی گروپه‌كه له‌و شارانه شكستیهێنا كه له خۆرئاوای ئه‌نبار كۆنترۆڵی ده‌كردن.