هه‌واڵه‌كانی عێراق

دانیشتوانی ناوچەکە هەواڵ لە 5 ئەندامی داعش دەدەن لە خۆرئاوای موسڵ

پێنج ئەندامی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) کە دزەیانکردبووە ناو عێراق لە سوریاوە و جێگیربووبوون لە خۆرائاوای موسڵ، دەستگیرکران دوای ئەوەی دانیشتوانی ناوچەکە زانیارییان دا بە هێزە ئەمنیەکان دەربارەیان، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا هەینی (19 نیسان) رایگەیاند.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی لیوای 2 له‌ فەرماندەیی نەینەوا، موقەدەم ئەحمەد فەرحان عیساوی وتی لە تەلەفۆنێکدا بۆ فەرماندەییەکە، هاوڵاتییەکی ناوچەکە وتی ئەو و چەند دراوسێیەکی تێبینی جوڵەی گومانلێکراویان کردووە لە ماڵێکی چۆڵکراودا لە بەعاج و لەکاتی پشکنینی شوێنەکەدا چەندین ئەندامی داعشیان دۆزییەوە.

وتی هێزێك چووە شوێنەکە، دایان بەسەر بیناکەدا و پێنج توندڕەویان دەستگیرکرد، كه‌ یەکێکیان بریندار بوو.

وتیشی: "لە شەڕەکانی سوریا هەڵاتبوون و ماوەیەك لەمەوبەر هاتبوونە عێراقەوە."

عیساوی وتی ئەو خەڵکەی کە زانیارییان دا بە هێزە ئەمنیەکان دەربارەی ئەندامه‌كانی داعش "خەڵاتی باشیان پێدەدرێت".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500