به‌رپرسێكی باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێنجشه‌ممه (18 نیسان) داوای له وڵاتان كرد به‌رپرسیارێتی خۆیان جێبه‌جێبكه‌ن به‌رامبه‌ر هاوڵاتییه‌كانیان كه له كه‌مپێكدا له سوریا گیریانخواردووه، كه هه‌زاران منداڵی بیانیی چه‌كدارانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) له‌خۆده‌گرێت.
نوێنه‌ری هه‌ماهه‌نگكاری هه‌رێمیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سوریا، پانۆس مومتزیس له جنێف به په‌یامنێرانی وت: "ئه‌و وڵاتانه به‌رپرسیارێتیه‌كی سه‌ره‌كییان هه‌یه به‌رامبه‌ر هاوڵاتییه‌كانیان."
به‌گوێره‌ی رێكخراوی منداڵانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، یونیسێف، نزیكه‌ی 3,000 منداڵی بیانیی 43 وڵات به ته‌نیا جێگیركراون له كه‌مپی حۆلدا له باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا، كه به زۆری پێكدێت له‌و كه‌سانه‌ی له‌ده‌ست داعش هه‌ڵهاتوون.
مومتزیس وتی دانیشتوانی ئه‌و كه‌مپه‌ی كورده‌كان به‌ڕێوه‌یده‌به‌ن به‌شێوه‌یه‌كی ئێجگار زۆر زیادی كردووه، كه له 10,000 كه‌سه‌وه له كانونی یه‌كه‌می رابردووه‌وه به‌رزبۆته‌وه بۆ زیاتر له 75,000 كه‌س له ئێستادا.
به‌گوێره‌ی خه‌مڵاندنه‌كانی دیكه، كه‌مپه‌كه له توانایدایه 100,000 كه‌س له‌خۆبگرێت، كه زیاتر له‌سه‌دا 90یان ژن و منداڵن.
ئه‌م لێشاوه گه‌وره‌یه دوای هێرشه‌كه‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هات له‌دژی دواهه‌مین مۆڵگه‌ی داعش، كه مانگی رابردوو رووخا.