تۆپبارانكردنی رژێمی سوریا 10 مه‌ده‌نی كوشت له ناوچه‌ی ئیدلیب، كه له‌ژێر كۆنترۆڵی ته‌حریر شامدایه، پێنجشه‌ممه (18 نیسان)، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
به گوێره‌ی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، كه بنكه‌كه‌ی له به‌ریتانیایه، هێرشێك به موشه‌ك گوندێك و كه‌مپێكی ئاواره‌كانی ته‌نیشتی كرده ئامانج، له ناوچه گوندنشینه‌كانی باشوری خۆرهه‌ڵاتی ئیدلیب.
روانگه‌كه رایگه‌یاند كه چوار ژن و سێ منداڵ له‌نێو 10 مه‌ده‌نییه كوژراوه‌كه‌دا بوون.
راشیگه‌یاند كه 30 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
روسیا و توركیا له ئه‌یلولدا رێكه‌وتننامه‌ی ناوچه‌ی ئارامیان واژۆكرد بۆ رێگریكردن له هێرشێكی گه‌وره‌ی رژێم بۆ سه‌ر ناوچه‌ی ئیدلیب، نزیك سنووری توركیا.
به‌ڵام ناوچه سێ ملیۆن كه‌سیه‌كه دووچاری چه‌ندین بۆردومان بۆته‌وه له‌وكاته‌وه‌ی ته‌حریر شام له كانونی دووه‌مدا به‌ته‌واوی ناوچه‌كه‌ی كۆنترۆڵكرد.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نیگه‌رانیی خۆی پیشاندا له‌سه‌ر زیادبوونی تووندوتیژییه‌كان و هۆشداریشیدا كه ئاڵۆزبوونی دۆخه‌كه مه‌ترسی ده‌خاته سه‌ر ناردنی كۆمه‌ك بۆ نزیكه‌ی 2.7 ملیۆن كه‌س كه پێویستیان به یارمه‌تییه.