هێزه‌كانی عێراق سێ داواكراویان ده‌ستگیركرد له تكریت به گومانی تیرۆریزم، پۆلیسی عێراق له سه‌ڵاحه‌دین چوارشه‌ممه (17 نیسان) رایگه‌یاند.
عه‌قید سه‌لام فازڵ دوری له پۆلیسی تكریت به دیارونای وت یه‌كێك له گومانلێكراوه‌كان "داواكراوبوو به تێوه‌گلان له كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی ئه‌مدواییه".
ناوبراو وتی: "سێ كه‌سیان هه‌فته‌ی رابردوو له چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنێكی جیاوازدا ده‌ستگیركران، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵگریی ناوخۆ."
وتیشی: "چه‌ندین چه‌ك و نارنجۆك له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ده‌ستیانبه‌سه‌رداگیرا كه له بینایه‌كدا له میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێكی كتوپڕدا بۆ گه‌ڕان به‌دوای گومانلێكراوه‌كاندا، دۆزرانه‌وه."