هێزه‌كانی عێراق ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر 30 موشه‌كدا كه له حه‌شارگه‌یه‌كی ژێرزه‌مینی چه‌كی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)دا دۆزیانه‌وه له بیابانی خۆرئاوای ئه‌نبار، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار چوارشه‌ممه (17 نیسان) رایگه‌یاند.
فه‌رمانده لیوا مه‌حمود فه‌لاحی به دیارونای وت هێزه‌كانی سوپا حه‌شارگه‌یه‌كی ژێرزه‌مینی چه‌كیان له وادی قه‌زاف دۆزییه‌وه.
ناوبراو وتی له‌نێو حه‌شارگه‌كه‌دا 34 موشه‌كی كاتیوشا هه‌بوون "كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه ده‌ستكاریكرابوون بۆ زیادكردنی مه‌ودای رۆیشتنیان". هاوكات وتیشی چه‌ندین موشه‌كهاوێژ، وایه‌ری ته‌قینه‌وه، ئامێری كۆنترۆڵكردن له‌دووره‌وه و چه‌ندین ئامێری دیكه له نێو حه‌شارگه‌كه‌دا بوون.
فه‌لاحی ویت هێزه‌كانی عێراق به‌رده‌وامده‌بن "له گه‌ڕانوپشكنینی بیبانی ئه‌نبار بۆ حه‌شارگه و بنكه‌كانی داعش تا ناوچه‌كه به‌ته‌واوی پاكده‌كرێته‌وه".